قەڵای کوردان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٤٨، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک ئەم قەڵایە لە سەدەی 11 لەلایەن کوردەکانەوە دروستکراوە. قە‌ڵای کوردان (بە عەرەبی: حصن الأكراد بەفەرەنسی: Krak des Chevaliers) لە سەر 3 هێکتار زەوی بەبەرزی گردێکی 600 مەتر بەسەر ناوچەکەدا دروستکراوە. ئەم قەڵایە دەکەوێتە پارێزگای ح...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
Crack des chevaliers.jpg

ئەم قەڵایە لە سەدەی 11 لەلایەن کوردەکانەوە دروستکراوە.

قە‌ڵای کوردان (بە عەرەبی: حصن الأكراد بەفەرەنسی: Krak des Chevaliers) لە سەر 3 هێکتار زەوی بەبەرزی گردێکی 600 مەتر بەسەر ناوچەکەدا دروستکراوە.

ئەم قەڵایە دەکەوێتە پارێزگای حومس، ٦٠ کیلۆمە‌تر لە‌ باژێری (حومس)ە‌وە‌ دوورە‌ و لە‌لایە‌ن رێکخراوی (یونسکۆ)وە‌ وە‌ک کە‌لە‌پوورێکی مرۆڤایە‌تی دە‌سنیشانکراوە‌.

لەسەدەی 12 لە لایەن خاچدارە‌ دیانە‌کان قودس و بە‌شێکی وڵاتی شامیان داگیر کردن ناویان نا Krak des Chevaliers شوورە و‌ ژوورە‌کانی گە‌ورە‌ترو پتە‌و تر کران وبوو بە‌ مۆڵگە‌یە‌کی بە‌ھێز بۆ شاسوارانی ناسراو بە‌ ئۆ‌سپیتالی (Knights Hospitaller) و لە‌وساوە‌ لە‌ ئە‌وروپا بە‌ قە‌ڵای شاسواران (قلعە‌ الفرسان: Krak des Chevaliers)ناسرا. کە‌ سەلاحەدینی ئەییووبی قودسی گرتە‌وە‌ ئە‌م قە‌ڵایە‌ش کە‌وتە‌ بە‌ر ھێرشی موسڵمانانە‌وە و لە‌ 8 نیسانی ساڵی 1270ز لەلایەن کوردەکانەوە گیرایە‌وە‌. ساڵی 1926 فە‌رە‌نسیە‌کان کاتێک سوریایان داگیرکرد ئە‌م قە‌لایە‌یان دووبارە‌ نوژە‌ن کردە‌وە‌.

Chevaliers landscape (cropped).jpg
Crac des Chevaliers2.jpg