شەیدا قەوامی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شەیدا قەوامی لە شاری سنە لە بنەماڵەیەکی هونەردۆست لە دایکبوو.

Shayda1.jpg

هەر لە سەرەتای منداڵیەوە حەزی لە هونەر بە تایبەت شانۆگەری و مۆسیقا بووە.

لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا زۆرێک لە ئاواز و مەقامەکانی ئێرانی بەنهێنی فێربووە.

بەهۆکاری قەدەکردنی وتنی گۆرانی لەلایەن ژنانەوەو گوشارەکانی کۆمەڵگا بەناچار دەستی لێ هەڵگرتووە.

لە ٢٠١٣دا بۆ درێژەدان بە هونەرەکەی و لەبەر ئەوەی چالاکوانی مافی ژنان بووە بە ناچار ئێرانی بەجێدەهێڵت و ڕوو دەکاتە وڵاتی تورکیا.

لە وڵاتی تورکیا دووبارە دەست دەکاتەوە بەکارە هونەرەییەکانی و یەکەمین گۆرانی خۆی بە ناوی "شیرینم" لەگەڵ هونەرمەند (ناسر ڕەزازی) تۆمار کردووە، و ئەم گورانییەی پێشکەش کردووە بە هەموو ئەو ژنانەی لە ئێراندا زیندانین و لە سێدارەدراون.

لە ٢٠١٤دا چۆتە ئاڵمانیا و تا ئەمڕۆ لەسەر کاری هونەری بەردوامە و هەندێ کۆنسرتی لە وڵاتانی ئەوروپا و باشوری کوردستان پێشکەش بە خەڵکی کورد کردووە.

Min.jpg
Sheydaghavamim.jpg