داڕێژە:ههڵبژاردهی هەشتەم
پێداچوونەوی ٢١:١٥، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان)
لە ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە.
- لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و سیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.
- لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردوو، لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.
- لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر و بەغدا و بەسرە وانەی گوتووەتەوە.
- ساڵی 1962 چووەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندووە.
- لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد دادەمەزرێنن.
- لەساڵی 1970-1979 لەزانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووە.