داڕێژە:Penjam

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

توانا ئەمین

11081633 .jpg

توانا ئەمین (بە ئینگلیزی: twana amin) لە ١٩٨١ لە سلێمانی لەدایکبووە، چیرۆکنووس و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕە. لە ٢٠٠٣ یەکێک بووە لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تێکست لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، لە ٢٠٠٥–٢٠٠٧ سەرپەرشتیاری گشتیی بەرنامە فەرهەنگییەکانی ڕادیۆی نەوا بووە، لە ٢٠٠٧ سەرپەرشتیاری هەفتەنامەی "فەرهەنگی کلتووری پەیک" بووە و خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ وەرگرتووە.

لە ٢٠٠٨ لە بەشی زمان لە ڕۆژنامەی ئاوێنە کاریکردووە و هەمان ساڵ خەڵاتی باشترین چیرۆکنووسانی سلێمانی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری وەرگرتووە، لە ٢٠١٠ خەڵاتی یەکەمی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی وەرگرتووە.

لە ٢٠١١ خەڵاتی باشترین لاوی ساڵی بۆ (چیرۆک) لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە هەولێر وەرگرتووە، لە ٢٠١١ بۆ جاری سێیەم و لە ٢٠١٢ بۆ جاری چوارەم و لە ٢٠١٥ بۆ جاری پێنجەم خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ وەرگرتووە.

لە ١٩٩٩ وە بەردەوام لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردی و فارسی و هونەرییەکاندا لێکۆڵینەوە و وتار و خوێندنەوە و چیرۆکی نووسیوە و ئێستاش ئەندامی کارای فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهانیی و بەڕێوبەری نووسینی گۆڤاری کۆنسێپتە کە وەرزەگۆڤارێکی ڕەخنەیی فیکرییە.

بەرهەمەکانی

زیاتر لە ١٥ کتێبی لە بوارەکانی چیرۆک، لێکۆڵێنەوە و وەرگێرانی هەیە و ئەمانەی لای خوارەوە چەند نموونەیەکن لە کتێبە چاپکراوەکانێتی:

خودا لە سەری مرۆڤدا

(خودا لە سەری مرۆڤدا) ناوی کتێبێکی توانا ئەمینە کە ساڵی ٢٠١٢ چاپ بووە و بریتییە لە چەند وتووێژکی فیکری وەک (خودا کێیە؟، خودا چییە؟، خودا لە کوێیە؟، کێ ئەم ناوەڕۆکە پێناسە دەکات و چی ڕۆڵی دەداتێ و چۆن بوو بە خودا؟).


درێژەی بابەت