داڕێژە:Penjam

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عەفرین

28056272 .jpg

عەفرین (Efrîn,Afrîn) شارێکی ڕۆژاوای کوردستانە، کە کەوتۆتە پارێزگای حەلەب. ئەم شارە لە سنووری باکووری ڕۆژاوای سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانج (بە عەرەبی: جبل الاكراد) ھەڵکەوتووە. ٣٦٦ گوندی لە پانتایی ٢٫٠٣٣ کم لەخۆ گرتووە. ژمارەی دانیشتووانی پتر لە ٨٠ھەزار کەسە. ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی عەفرین پتر لە ٤٦٠ھەزار کەسە، کە لە ٧ناوچەدا جێگیر بوون.

جوگرافیا

ئەم شارە پاڵی بە بناری زنجیرە کێوی کرمانج داوە و ڕووباری عەفرین بەلایدا تێدەپەڕێ. بەرزترین کێوی ئەم مەڵبەندە، کێوی ھەوارەیە، کە بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا ١٢٠٠ مەترە. دانیشتووانی عەفرین کوردن و بە زمانی کوردیی باکووری قسە دەکەن.

زۆربەی خەڵکی ئەم ناوچەیە موسڵمانی شافعین. لە چەند گوندی ئەم ناوچەیە ئێزیدی و عەلەویش نیشتەجێن.

پیشەسازی و گەشتیاری

پیشەسازی سەر بە پەروەرشی زەیتوون وەک: دەرھێنانی ڕۆنی زەیتوون و چێکردنی سابوونی زەیتوون، لەم شارەدا زۆر برەوی ھەیە.


درێژەی بابەت