داڕێژە:Chawram
پێداچوونەوی ١٧:٤١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین ناسراو بە سەیدا ساڵح یوسفی (ماوەی ژیان:کانوونی دووەمی ١٩١٨ لەزاخۆ تاکوو ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٨١ لە بەغدا) کەسایەتی ڕۆژنامەنووس و سیاسی کوردی عێراقی بووە، سەیدا ساڵح یوسفی یەکێکبووە لە دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی ھیوا و چەندین کۆمەڵەی تر، سەیدا ساڵح یوسفی لە ڕۆژی ٢٥ ی حوزەیرانی ١٩٨١ تیرۆرکرا بەھۆی نامەیەکی بۆمبڕێژکراو.
دامەزراندن و چوونە پاڵ کۆمەڵە کوردییەکان
سەیدا ساڵح یوسفی ڕۆڵی ھەبووە لەدامەزراندنی چەندین کۆمەڵەی ڕامیاری (سیاسی) کوردی لەوانە:
- کۆمەڵەی بروسک لە ا کەرێکخراوێکی ڕامیاری بچووک بوو، ھەر لەناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور
- دامەزراندنی کۆمەڵەی ھیوا لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیار لەوانە دڵدار و ڕەفیق حیلمی
- لەدوای ھەڵوەشانەوەی کۆمەڵەی ھیوا پەیوەندی بە پارتی ڕزگاری کورد کردووە
- لە ساڵی ١٩٤٦ پارتی ھیوا و پارتی شۆڕش یەکیان گرت و پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا کە سەیدا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئەم حیزبە
- لە ساڵی ١٩٧٦ ڕۆڵی ھەبوو لە ھێنانەکایەی بزووتنەوەی سۆسیالیزمی لە عێراق