20 تاقانەی هەڵەبجە لە بەرەکانی شەڕن
پێداچوونەوی ٢٠:٢٩، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
27-03-2015
بەپێی بڕیارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نابێت تاقانەکان بچنە بەرەکانی شەڕ، بەڵام تەنها لە هەڵەبجە 20 تاقانە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگریدان.
ئیدریس لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا 8 کەس لە خێزانەکەی شەهیددەبن و ئه و بە تاقانە دەمێنێتەوە.
ئیدریس لە ساڵی 1991ەوە پێشمەرگەیە و ئێستا پلەی نەقیبە، لە شەڕدا هۆشی لای بەرگریکردن لە نیشتمانە و خەیاڵیشی لای بێکەسی منداڵەکانیەتی. نێوبراو خێزاندارە و خاوەنی 5 منداڵه.
لە تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەدا 160 کەس تاقانە ماونەتەوە، لەو ژمارەیەش ئێستا 20 یان لە بەرەکانی شەڕن و تائێستاش یەکێکیان شەهیدبووه.
سەرچاوە: رووداو تیڤی