ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زین

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٥٥، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک مەم و زین لە ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ وەک کتێبخانە و سەنتەرێکی کولتووریی سەربەخۆی ئەهلی دامەزراوە و لە لایەن چەند گەنجێکەوە خاوەندارێتیی دەکرێت و بەڕێوەدەبرێت. یەکێکە لە ناوەندە چالاکە کولتوورییەکانی هەرێمی کوردستان. کتێ...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
327186491 .jpg

مەم و زین لە ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ وەک کتێبخانە و سەنتەرێکی کولتووریی سەربەخۆی ئەهلی دامەزراوە و لە لایەن چەند گەنجێکەوە خاوەندارێتیی دەکرێت و بەڕێوەدەبرێت. یەکێکە لە ناوەندە چالاکە کولتوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

کتێبخانەی مەم و زین بە پێنج زمانی جیاواز کتێب دەفرۆشێت، مەم و زین کاری چاپ و بڵاوکردنەوەش دەکات. کافێی مەم و زینیش بەشێکە لە ناوەندەکە، مەم و زین کۆڕ و کۆبوونەوەی ڕۆشنبیریش ساز دەکات و مانگانە چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی لێ ئەنجام دەدرێت.

326416363 .jpg