كەریم كابان دهنگی نهمری نهتهوهیهك
هونەرمەندی ناوداری كورد كۆچ كردوو "کەریم کابان"، ئهمڕۆ یهكشهم 14ی كانوونی دووهم، دووساڵ بهسهر كۆچی دوایی دادهڕوات و كهس یادی نهكردهوه.
كهریم كابان بههۆی شكانی قاچی و گهورهیی تهمهنی له 14ی كانوونی دووهمی 2016 له نهخۆشخانه له شاری سلێمانی بهیهكجاری چاوهكانی داخست و ماڵ ئاوایی له دنیای هونهری و ژیانی جوانی كوردستان كرد.
دەزگەی میدیایی "وشە"، بە مەبەستی بەسەركردنەوە و ڕێزلێنانی ئهو هونهرمهنده له 13ی كانوونی دووهمی 2016، ڕۆژێك پێش مردنهكهی وهك تاكه دهزگهی ڕاگهیاندن له كوردستان خهڵاتی ڕێزلێنانی پێبهخشی و لە نەخۆشخانە سەردانی هونەرمەند كەریم كابانی كرد. چیمەن، كچی هونەرمەندی كۆچكردوو، لە نەخۆشخانە لە جێی باوكی، خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن دەزگەی "وشە"وە وەرگرت.
كهریم كابان زیاتر بناسه
ناوی تەواوی عەبدولكەریم جەلال مەحموودە و لە 24/2/1927 لە گەڕەكی مەڵكەندی شاری سلێمانی لە دایك بووە. نازناوی "كابان"، بۆ دایە گەورەی خانەوادەكەیان دەگەڕێتەوە، كە ژنێكی خانەدان و خاوەن دیوەخان بووە، لەبەر لێهاتوویی ئەم خاتوونە بە "كابان" ناو براوە، دایكی ناوی "حەلاوە عەلی"یە. پیشەی باوكی چایچی بووە، لە پاڵیشیدا دەفژەنێكی كارامە بووە و بەشداری زۆرێك لە مەولوودنامەكان و سروودە ئاینییەكانی كردووە، دەنگخۆشیش بووە. كەریم كابان، خاوەنی سێ برا و سێ خوشكە.
كەریم كابان دووجار ژیانی هاوسەری پێك هێناوە، یەكەم هاوسەری ناوی "سەبری خان"ە و خەڵكی شارۆكەی ڕەواندز بووە، تەنیا كچێكی لەم هاوسەرەی هەیە بەناوی "نوخشە"، بەڵام ماوەی ژیانی هاوسەرییان زۆر نابات و لێك جیا دەبنەوە. سەر لە نوێ لە 5/9/1955 لەگەڵ ئایشە خان ژیانی هاوسەری پێك دەهێنێتەوە، كە كچی خاڵی خۆیەتی، خاوەنی سێ كوڕ و دوو كچە.
ئەو هونەرمەندە كاتێك لە قوتابخانەی "فەیسەڵییە" بووە، لەبەر دەنگخۆشی خراوەتە تیپی سروودی قوتابخانە، بەشداری سەرجەم چالاكییە هونەرییەكانی قوتابخانەی كردووە و زۆر جار لە گۆڕەپانی قوتابخانە هێنراوەتە دەرەوە و سروودە نیشتمانییەكانی چڕیوە. دوای قۆناغی سەرەتایی بەردەوام بووە لە خوێندن و ساڵی 1942 چووەتە قۆناغی ناوەندی. لە ساڵی 1957 لە دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلوول، بووەتە ئەندامی تیپی موزیكی سلێمانی و تا دوا ساتەكانی تەمەنیشی هەر ئەندام بووە.
كەریم كابان بەپێی بڕیارێكی ڕژێمی عێراقی ئەوكات، بۆ ماوەی 4 ساڵ و نیو دەگوازرێتەوە بۆ باشووری عێراق لە شاری ناسڕییە، لەبەرئەوەی ئەو خاوەنی برایەكی هونەرمەند و پێشمەرگە و شۆڕشگێر دەبێت، كە ئەویش هونەرمەند "قادر كابان " بووە، دواتر لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە سێدارە دەدرێت. لە دوای بەیاننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970، ئەو هونەرمەندە دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی. لە كۆتایی شەستەكان و سەرەتای حەفتاكان، بیری ئاوازدانانی پەرەی سەند و ئاوازەكانی وەرچەرخانێكی مێژوویی بوون بە بەراورد بەو ئاوازە میللی و فلكلۆرییانەی، كە ئەوكات باو بوونە.
لە سەرەتای حەفتاكان ئاوازە بەناوبانگەكەی "درزی پەچە" دادەنێت و پێشكەشی هونەرمەند "قادر كابان"ی برای دەكات. لە ساڵی 1974 پێوەندی بە تیپی موزیكی شۆڕشەوە دەكات و لە گەڵیاندا گۆرانیی "یاران وەسیەتم" و "شەو" لە گوندی "وەسانێ"ی دۆڵی باڵەكایەتی تۆمار دەكات.
لە 11/9/1974 لە یادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول، ئەو دوو بەرهەمەی لە رێگەی ئێزگەی دەنگی كوردستان لە عێراق بڵاو دەكاتەوە.
هونەرمەند كەریم كابان، سەر لە بەیانیی رۆژی چوارشەم 30ی كانوونی یەكەمی 2015 سەعات پێنجی بەیانی، لە ماڵەكەی خۆیدا هەڵدەستێت لە خەو و لە ژووری چێشتلێنانەكەیان بەردەبێتەوە و تووشی رووداوێك هات و بەهۆیەوە رانی راستی دەشكێ و بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی و بەپەلە نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجام دەدرێ، بەڵام دواتر چەند رۆژێك تەندروستی ناجێگیر دەبێت.
ئەو هونەرمەندە، سەعات پێنج و 20 خولەكی ڕۆژی 14ی كانوونی دووهم ساڵی 2016، ماڵئاوایی لە ژیانی كرد، بهڵام بهداخهوه ئهم ساڵ بههچ شێوهیهك یادی ئهو گهوره هونهرمهندهی كوردیان نهكردهوه.
بەڵگە فیلمێک بە ناوی "تەمەن" لە سەر ژیانی کەریم کابان دروست کراوە، کەریم کابان کەمترین گۆرانی هەیە بەڵام ئەرشیفێکی ڕەنگینی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە، تەنیا ٢٠ گۆرانی تۆمار کردووە ئهوانیش: "(یاران وەسیەتم، خەنەبەندان، بێدارانی شەو، پرسیار، شەمی شەوان، تەمەن) و ئەوانی دیکە لەو ئاواز و بەستانەنن، کە لەگوێ و لە یادەوەریماندا بۆ هەمیشە دەمێننەوە.
ڕۆژێك پێش مردنهكهی مامۆستا كهریم كابان چیمهن خانی كچی هونهرمهند له چهند پرسیارێكی "وشه"دا ڕۆژه خۆش و ناخۆشهكان و چهندان نهێنی تری ئهو هونهرمهندهی بۆ یهكهم جار ئهوكات ئاشكرا كرد.
وشه/ ناخۆشترین ڕۆژەكانی هونەرمەند كەریم كابان كەی بووە؟
چیمهن كهریم كابان/ باوكم لە دوای مردنی دایكمەوە بە تەواوی تێك چوو، تەنانەت كەمتر لە جاران دەچووە دەرەوە و كەمتر قسەی دەكرد و كەمتر نانی دەخوارد. ئەو بە مردنی دایكم، بە تەواوی وازی لە ژیان هێنا.
وشه/ چ رۆژێك زۆر خۆشحاڵ بووە؟
چیمهن كهریم كابان/ ئەو رۆژەی زۆر بەلاوە خۆش بوو هونەرمەندان بە تێكڕایی كۆ بوونەوە و ماڵەكەمانیان گوڵباران كرد و شیعر و گۆرانییان بۆ گوت و گۆرانییان لەگەڵ گوتەوە. باوكم ئەو ڕۆژە دڵی زۆر خۆش بوو، لێرەوە چاوی هەموویان ماچ دەكەم و سوپاسی هەموویان دەكەم.
"وشه" چهند جارێك پێوهندی به كوڕ و كچی هونهرمهندی كۆچ كردوو كهریم كابانهوه كرد ژمارهكانیان داخستبوو.[١]
- ↑ سەرچاوە:وشە - محەمەد میران