وەزیر ئیشۆ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

Wezire-eso.jpg

وەزیر ئیشۆ ڕەشیدۆڤ نووسەر و لێکۆڵەر و ڕۆشنبیری کورد بووە . وەزیر ئیشۆ لە 1ی تشرینی دووەمی ساڵی 1934 لە شاری تفلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایکبووە . پێشتر وەزیر ئێشۆ لە زێتکایا ئاگری (Zêtkaya Agiriy) کۆچیان کرد .


لە ساڵی1953 لە فاکەڵتی مێژووی زانکۆی یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا وەرگیراوە و کاتێک دەرچووە لە نێوان ساڵانی1958 بۆ 1961 وەک سەرۆکی قوتابخانەکە لە گوندی پامپێ کاری کردووە .

لە ساڵانی 1961 - 1963 ، وەک کاندیدی دکتۆرا لە بەشی کوردناسی لە ئینستیتیوتی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتناسی لە لینینگراد (ئێستا سانت-پیتەرسبورگ -Sint-Petersburg)، لە مێژووی کوردستاندا قووڵ دەبێتەوە.

Wezire.eso.belge-document.jpg

لە ساڵی 1964 تا 1983 وەک ڕیداکتەری (رئيس التحرير) سەرەکی ڕامیاری لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و پەخشی ئەرمەنستان کاری کردووە .

لە ساڵی 1983 تا 1994 وەک سەرنوسەر و وەرگێڕ لە بەشی پەخشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان کاری کردووە .

Wezire.eso.malbata.wi.jpg

وەک ڕۆژنامەنووسێک زیاتر لە هەزار وتار و شرۆڤەکانی لە لاپەڕەکانی ڕۆژنامەی ڕیا تەزە و زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ناوەڕاستی ئەرمینیا و مۆسکۆ , هەروەها لە ڕادیۆدا بڵاوکراونەتەوە .

Xacatur-abovyan-kurd-ezdi.jpg

بەهۆی ئەم کارەوە کراوە بە ئەندامی سەندیکای نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی ئەرمینیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو .

لە ساڵی 1991 وەزیر ئیشۆ خەڵاتی یەکێتی نووسەرانی ئەرمەنستان و بەشی نووسەرانی کورد بە ناوی عەرەب شێمۆ پێبەخشرا .

وەزیر ئیشۆ تا کۆچی دوایی لە بەلجیکا وەک نووسەر بەردەوام بوو . لە 23 ی کانوونی دووەمی 2015 لە برۆکسل کۆچی دوایی کرد .

Tirba-wezire.eso.rashıdov.jpg

چاپکراوەکانی

  • ئینجیل
  • گۆرانیبێژەکە پیر بوو
  • پامپ-سیپان
  • خاچاتور ئابۆڤیان
  • هەواڵی هاوڕێیان
  • کورد
  • ئێزدی (وەرگێڕان)
  • فایلی بارزانی لە سندوقی پۆڵاینی ستالین
  • ئەو بەشەی کە ماوە
  • زانای گەورەی کورد قەنات کوردۆ
  • وتاربێژی گەورەی کورد
  • قیرمە، ڕۆمان، تشرینی دووەمی ٢٠١٦
  • سایبەر، ڕۆمان، تشرینی دووەمی ٢٠١٦
  • تۆسینێ ئوشان، ڕۆمان، تشرینی دووەمی ٢٠١٦
  • ئیتیباری، ڕۆمان، تشرینی دووەمی ٢٠١٦
  • هۆستا هۆڤانس، ڕۆمان، تشرینی دووەمی ٢٠١٦
  • وشە و قەڵەم، لێکۆڵینەوە، لیس ٢٠١٨
  • Mizgînî
Dengbej-kal-bubu.jpg
  • Dengbêj kal bûbû
  • Pamp–Sîpan
  • Xaçatûr Abovyan
  • Xebera Dosta
  • Kurd
  • Êzdî(werger)
  • Dosya Barzanî Di Sandoqa Stalîn ya Polayî de
  • Pariyê Berdemayî
  • Kurdzanê mezin Qanatê Kurdo
  • Zargotinzanê kurd yê mezin
  • Qirme, roman, Lîs 2016
  • Sîber, roman, Lîs 2016
  • Tosinê Ûşan, roman, Lîs 2016
  • Îtibarî, novel, Lîs 2016
  • Hosta Hovhannes, novel, Lîs 2016
  • Kilam û pênûs, lêkolîn, Lîs 2018
WezireEshoberhem2.jpg
Celil-cindi-eso-evdal.jpg