08-12-2018

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٢:٣٨، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «08-12-2018 - جەمال نەبەز کۆچی دوایی کرد '''باشووری کوردستان''' * بەهۆی باران بارین و بەدوورگرتنی خوێندکارانی لە زیانی گیانی لە چەند ناوچەیەکی سنووری هەردوو پەروەردەی گەرمیان و شارۆچکەی شارەزوور دەوامی خوێندنگەکان بۆ ئەمڕۆ کرایە پشووی فەرمی. * بەڕێوەبەر...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

08-12-2018 - جەمال نەبەز کۆچی دوایی کرد

باشووری کوردستان

  • بەهۆی باران بارین و بەدوورگرتنی خوێندکارانی لە زیانی گیانی لە چەند ناوچەیەکی سنووری هەردوو پەروەردەی گەرمیان و شارۆچکەی شارەزوور دەوامی خوێندنگەکان بۆ ئەمڕۆ کرایە پشووی فەرمی.
  • بەڕێوەبەری ڕێگا‌وبانی کۆیە ڕایگەیاند، هێشتا هاتوچۆی ئۆتۆمبیل بە ڕێگای سماقوڵیدا ئاسایی نەبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوی جەلی کە ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل درووستکردووە.
  • بەهۆی باران بارینەوە لە گوندی کەوبێن سەربە شارەدێی سەرکەپکانی شارۆچکەی ڕانیە، خانوی هاووڵاتییەک داڕما بەسەر دوکانەکەیدا.
  • هاتوچۆی گەرمیان داوا لەهاووڵاتییان دەکات بەهۆی داڕووخانی بەشێک لە پردی دەرە دۆینە لە سنووری قەترەی نێوان کەلار- دەربەندیخان بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆکردن بخەنە سەر ڕێگەی بەمۆ.
  • لە شارۆچکەی بەردەرەش بەهۆی درووستبوونی لافاو 10 هەزار مریشک دەبنە ژێر ئاوەوە.
  • خالید نەرمۆ سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی شێخان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی (باسفن) بەنداوێک بەهۆی گلدانەوەی زۆری ئاوی باران هەرەسی هێنا و ڕووخا.
  • بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور لەئاگادارییەکدا دەڵێت: لەبەر زۆریی بارانبارین قوتابخانەکانی ئەو گوندانەی بەهۆی لافاوەوە ڕێگاکانیان مەترسی لەسەره، ‌ دەتوانن کار نەکەن.
  • ستافی سینەما سالم لە شاری سلێمانی، هەفتەیەکی دیکەیان بۆ نمایشکردنی فیلمی 14ی تەمموز (تیرمەه) درێژکردەوە و لە هەفتەی دووەم-دا ڕۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا نمایش دەکرێت.
  • ئاساییشی سلێمانی دەستگیرکردنی گرووپێکی خۆکوژ ڕادەگەیەنێت.