ئەمجەد شاکەلی
پێداچوونەوی ١٩:٥٧، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک ئەمجەد شاکەلی ، نووسەر و وەرگێڕی کوردە، لە شاری '''کەلار''' لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە '''کەلار''' و '''کفری''' تەواوکردووە، دواتر چووەتە بەشی ئابووری لە کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی بەغدا، چە...»ەوە)
ئەمجەد شاکەلی ، نووسەر و وەرگێڕی کوردە، لە شاری کەلار لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە کەلار و کفری تەواوکردووە، دواتر چووەتە بەشی ئابووری لە کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی بەغدا، چەند ساڵێک لە بەشی کارگێڕی ئامار لە کەرکووک، سلێمانی و ھەولێر کارمەند بووە، لە ساڵی ١٩٨٠ـوە کوردستانی جێھێشتووە.
لە ساڵی ١٩٨١ـەوە نیشتەجێی وڵاتی سویدە، ئەمجەد شاکەلی چەند کتێبێکی چاپ و بڵاوکردووەتەوە کە وەرگێڕان، دیدار و لێکۆڵینەوەن، لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی وڵات، ئەورووپا و ماڵپەڕە کوردییەکاندا بڵاویکردووەتەوە.