ڕاژان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٢٤، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ڕاژان گوندێکە، کەوتووەتە گوندەواری دەشت، ناوچەی سلیوانا، شارستانی ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، وێنۆک . ئەم گوندە ناوەندی گوندەواری تەرگەوەڕە. ئەم گوندە لە ڕووی جوگرافیاوە شوێنێکی بەرزی ھەیە لە چاو شوێ...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

ڕاژان گوندێکە، کەوتووەتە گوندەواری دەشت، ناوچەی سلیوانا، شارستانی ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان،

39kroZ.jpg

.

ئەم گوندە ناوەندی گوندەواری تەرگەوەڕە.

ئەم گوندە لە ڕووی جوگرافیاوە شوێنێکی بەرزی ھەیە لە چاو شوێنەکانی کەی ھەرێمەکە، ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە زستانێکی سارد و بەفراوی ھەبێت، ھەروەھا چیای زەر ھەموو ساڵێک دەبێتە ھۆی ڕێگا گرتن.

Qwikfbnl.jpg

دانیشتوانی ئەم گوندە زۆر زیادی کرد بەھۆی دروست کردنی (بەنداوی سلیوانا) کە چەندەھا گوندی ژێر ئاو خست و دانیشتوانی ئەو گوندانە زۆریان لە گوندی ڕاژان نیشتەجێ بوون.


ناوی ئەم گوندە گوایە لە پێشتر (ڕەزان) بووە بەھۆی ئەوەی ئەم گوندە لە باخ و ڕەزێکی زۆر پێکھاتووە و بەپێی بەکارھێنان و کات گۆڕدراوە و بووەتە ڕاژان.

Ghjkjyui.jpg

ڕاژان ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:

  • لە باکوورەوە لەگەڵ شارەدێی سلیوانا.
  • لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی دەزگر.
  • لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی جورنی.
  • لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی مەغەرائۆینو لە باکووری کوردستان.

دانیشتوان

راژ-2-Eraser.jpg

بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (٢٧١١) کەس و (٥٢٥) خێزان بووە.[٤] دانیشتووانی گوندەکە کوردن. بە کوردی (کرمانجی) دەدوێن.