شێخ لوقمان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Scan0581.jpg

شێخیکی بە ناوبانگی شاری سلێمانی یە و لە ساڵانی 80 کانەوە کاری دۆزینەوەی دزی دەکات لە شاری سلێمانی.

لە رێگای خەواندنی موگناتیسی و نوشتە و جادوو و کتێبی تایبەت بەو بوارەوە.

شێخ لوقمان بە قسەی نزیکەکانی خۆی ئەم بەهرەیەی لە خواییەوە وەرگرتووە - وە لە ناو خۆیاندا بە جۆرە زمانیکی تایبەت قسە دەکەن کە کەس لێیان تیناگات بەڵام بە هەمان شێوە کەسە نزیکەکانی ئەمە بە بەهرەی خوایی لێکدەدەنەوە.

شێخ لوقمان بۆ راپەراندنی کارەکانی نزیکەی 8 گەنجی خزمی خۆی لایە کە کاریان نوسینەوەی دوعاکان و وەرگیرانی قسەکانی شیخ لوقمان و بەرێ کردنی میوانەکان و وەرگرتنی پارەیە.

کە بە قسەی شێخ لوقمان لە دوای ساڵی 2003 وە پارە وەردەگرێت و پێشتر وەری نەگرتووە.

هەرچەندە شێخ لوقمان خۆی توشی نەخۆشییەک بووە کە قاچەکانی کارناکەن و توانای رۆیشتنی نیە و نزیکەکانی خۆی هاوکاری دەکەن.

شێخ لوقمان بە قسەی خۆی لە ئێستادا کاری باشە نەبێت هیچ جۆرە سحر و جادووییەکی خراپ بۆ هیچ کەسیک ناکات.

کاری دۆزینەوەی دزیش بۆ کەسیکی ناسراو نەبیت ئەنجام نادات ئەمەش لە پێناو پاراستنی نەهێنی و کێشە دروست نەبوون وە زۆر جار پێش بینی زۆر رووداوی کردووە وەکو سەرهەڵدانی داعش و چەندین تاوان لە شاری سلێمانی دا.

U13532 shex luqman1.jpg
67452.jpg