شێخ لوقمان
شێخیکی بە ناوبانگی شاری سلێمانی یە و لە ساڵانی 80 کانەوە کاری دۆزینەوەی دزی دەکات لە شاری سلێمانی.
لە رێگای خەواندنی موگناتیسی و نوشتە و جادوو و کتێبی تایبەت بەو بوارەوە.
شێخ لوقمان بە قسەی نزیکەکانی خۆی ئەم بەهرەیەی لە خواییەوە وەرگرتووە - وە لە ناو خۆیاندا بە جۆرە زمانیکی تایبەت قسە دەکەن کە کەس لێیان تیناگات بەڵام بە هەمان شێوە کەسە نزیکەکانی ئەمە بە بەهرەی خوایی لێکدەدەنەوە.
شێخ لوقمان بۆ راپەراندنی کارەکانی نزیکەی 8 گەنجی خزمی خۆی لایە کە کاریان نوسینەوەی دوعاکان و وەرگێڕانی قسەکانی شێخ لوقمان و بەڕێکردنی میوانەکان و وەرگرتنی پارەیە.
کە بە قسەی شێخ لوقمان لە دوای ساڵی 2003 وە پارە وەردەگرێت و پێشتر وەری نەگرتووە.
هەرچەندە شێخ لوقمان خۆی توشی نەخۆشییەک بووە کە قاچەکانی کارناکەن و توانای رۆیشتنی نیە و نزیکەکانی خۆی هاوکاری دەکەن.
شێخ لوقمان بە قسەی خۆی لە ئێستادا کاری باشە نەبێت هیچ جۆرە سحر و جادووییەکی خراپ بۆ هیچ کەسێک ناکات.
کاری دۆزینەوەی دزیش بۆ کەسیکی ناسراو نەبیت ئەنجام نادات ئەمەش لە پێناو پاراستنی نەهێنی و کێشە دروست نەبوون وە زۆر جار پێش بینی زۆر رووداوی کردووە وەکو سەرهەڵدانی داعش و چەندین تاوان لە شاری سلێمانی دا.