خالید ڕەشید
هونەرمەند خالید رەشید خاوەنی 6 ئەلبومی مۆزیک و گۆرانیە هەروەها دوو پەرتووکی بەزمانی سویدی لەسەر شوێنەوار چاپکراوە، بەسەدان بابەتی لەسەر کولتورو مۆزیک شوێنەوار بڵاوکراوەتەوە.
وەرگری دوو خەڵاتە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری سویدەوە.
یەکیک لە هەرە کارە گرنگ و جوانەکانی پاراستنی شوینەوارەکانی کوردستان بووە لەریگەی ناردنی یونسکۆ بۆ کوردستان، کە دەرئەنجامەکەی قەلای دێرینی هەولیر بوو خرایە ناو لیستەی شوینەوارە جیهانیەکان و ئامادە کردنی مارشی نیشتمانی بۆ پەرلەمانی کوردستان.
هەروەها وەک یەکەم هونەرمەندی کورد مۆزیکی کوردی گەیاندۆتە سەر زمانە جیهانێکانی تر موزیک و گۆرانییەکانی، لەو بەرهەمانەن کە گەلانی جیهان بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی فراوان بەوهۆیەوە بەموزیکی کوردی ئاشنابوون، بەپێچەوانەی زۆرینەی زۆری بەرهەمە کوردییەکانی تر کە لەکوردەوە بۆ کوردە.
جگە لەناساندنی ئاوازو ریتم و ئەداو موزیک، شیعری گۆرانییەکانی هونەرمەند خالید رەشید وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی و لەویشەوە بۆ زۆربەی زمانەکانی تری جیهان.
بۆ زانیاری زیاتر کیلی ئەو لینکەی خوارەوە بکە!