شوکریە ڕەسوڵ
شوکریە رەسوڵ ئیبراهیم قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
لەبەشی کوردی ( کۆلێژی ئاداب) لە زانکۆی بەغداد، بەکالۆرێوسی لە زمان و ئەدەبی کوردی وەرگرتوە.
ساڵی 1971 – 1972 لەلایەن کۆڕی زانیاری کوردی بۆ یەکیەتی سۆفێت و بۆ مۆسکۆ بۆ تەواوکردنی خۆێندنی باڵا نێدراوە.
ساڵی 1977 لە ئەدەب و کەلتووری کوردیدا دکتۆرای وەرگردووە.
ناونیشانی نامەی دکتۆرا: ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی (ناوەرۆکی ئەدەبی و فکری پەندو قسەی نەستەقی کوردی).
ساڵی 1977 دکتۆرای تەواوکردووە و گەڕاوەەتەوە.
سەرەتابۆماوەی (6)مانگ لە کۆری زانیاری کورد لەبەغدا وەک (توێژەری زانست) دامەزراوە.
دکتۆر شوکریە ڕەسوڵ لە خولی دووەمی پەڕلەمانی کوردستاندا ئەندامێکی کاراو چالاکی پەڕلەمان بووە.
بەدەیان خەڵات و ڕێزلێنانی لەبەرامبەر کارو چالاکی ئەدەبی و هونەری و زانستی و زانکۆیی و ماندووبونییان لەبواری ڕۆشنبیریدا پێ بەخشراوە.
بابەتەپەیوەستکراوەکان
- تەکنیکی گێڕانەوە لەچیرۆکەکانی (مارف بەرزنجی)دا
- حیکایەتی فۆلکلۆری گیانداران - ڕەمزی مار
- حەکایەتی خورافی کوردیی لە ڕووی مۆرفۆلۆژییەوە
- پەندی پێشینان و قسەی نەستەقی کوردی