کاوە حەمە مستەفا (کاوەی ئیزاعە)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کاوە حەمە مستەفا ناسراو بە (کاوەی ئیزاعە)

B8c2a26.jpg

لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی نەورۆز و دواناوەندیش لە قوتابخانەی ڕۆشنبیر خوێندوە، پاشان لە ساڵی 1982 ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی تەواو کردووە.

7-318d991d.jpg

ساڵی 1979 پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان وە

لە دوایی تەواوکردنی خوێندن ساڵی 1982 پەیوەندی دەکات بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەبێت بە پێشمەرگە.

سەرەتا لە ناوزەنگ لە سکرتارییەتی ڕەوانشاد مام جەلال ئەبێتە پێشمەرگەی دەستەی پارێزگاری.

لە کۆتایی ساڵی 1983 ئەگوازرێتەوە بۆ ئینزگەی دەنگی گەلی کوردستان لە شارەدێی بەرگەڵو نازناوی کاوەی ئیزاعەکەش لە وەوە هاتووە.

-8989-1a.jpg

لەشاخ دووجار بریندار بووە جاری دووەم لە ساڵی 1988 لەکاتی پاشەکشێی هێزی پێشمەرگە لە دۆڵی جافایەتی لەگوندی شاناخسێ بەچەکی کیمیایی بریندار بووە.

لە نەخۆشخانەکانی ئێران چارەسەری بۆ کراوە، تا ئێستاش کاریگەری چەکی کیمایی لە سەر چاوەکانی و سنگ و هەناسەی هەر ماوە.

کاوە حەمە مستەفا لە ڕاگەیاندی بەرەی کوردستانی لە گوندی ڕاژان کاری کردووە تا دوای ڕاپەڕینەکەی بەهاری ساڵی 1991، پاشان گەڕاوەتەوە سکرتاریەتی مام جەلال وەک شوفێری دەستەی پارێزگاری لە مام جەلال (جەلال تاڵەبانی) کاری کردووە.

لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لەگەڵ ستافێکی GK TV هاوسەفەری مام جەلال بون بۆ بغداد تلفزیۆنی (الحرية) یان دامەزراندوە


دواتر خولی سەربازی بینیوە و دوایی پڕۆسەی ئازادی ئێراق و دامەزراندنی هێزی پاسەوانی سنوور گواستراوەتەوە بۆ لیوای 3ی پاسەوانی سنوور لە شاری سلێمانی دەستبەکار بووە.

7912c692ac42.jpg

سنووری لیوای 3 لە خانەقین تا شارۆچکەی قەڵادزێ بووە بە درێژترین و گەورەترین لیوای وەزارەتی ناوخۆی ئێراق هەژمار دەکرێت.


لە ناو هێزی پاسەوانی سنووردا هەموو پلە و پایەکانی بینیووە تا گەیشتۆتە بەرێوەبەری گشتی هەواڵگیری لیوای 3.

هێزەکانی لیوای 3ی سنووری شاری سلێمانی بەشداری شەری داعش (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) دەکەن و کاریگەری بەرچاویان لەو سنوورەدا هەبووە، هێزی پاسەوانی لیوای 3ی سنوری سلێمانی بەرگری لە شارەکانی ە کرکووک و داقووق و دووزخورماتوو کردووە.

هەربۆیە لە شەڕی دژ بەداعش لەکاتی هێرش بردن بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەی یەنگیجەی سەربە دووزخورماتوو دوای ئازادکردنی ناحیەکە زۆر بەسەختی بریندار ئەبێت لە کەناری مەرگ دەگەرێتەوە.

ناوبراو بە رێژەی لە سەدا چل کەمئەندام ئەبیت.

لەدوای خزمەتێکی زۆر بە خاک و نیشتمان بە پلەی عەمید خانەنشین کراوە.

510c1618.jpg
Cff7007fa.jpg
F449fc48-c95.jpg
5dfc5af5.jpg