داڕێژە:Chawram

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کاوە حەمە مستەفا (کاوەی ئیزاعە)

B8c2a26.jpg

لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی نەورۆز و دواناوەندیش لە قوتابخانەی ڕۆشنبیر خوێندوە، پاشان لە ساڵی 1982 ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی تەواو کردووە.

ساڵی 1979 پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان وە

لە دوایی تەواوکردنی خوێندن ساڵی 1982 پەیوەندی دەکات بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەبێت بە پێشمەرگە.

سەرەتا لە ناوزەنگ لە سکرتارییەتی ڕەوانشاد مام جەلال ئەبێتە پێشمەرگەی دەستەی پارێزگاری.

لە کۆتایی ساڵی 1983 ئەگوازرێتەوە بۆ ئینزگەی دەنگی گەلی کوردستان لە (بەرگەڵو) نازناوی کاوەی ئیزاعەکەش لە وەوە هاتووە.


لەشاخ دووجار بریندار بووە جاری دووەم لە ساڵی 1988 لەکاتی پاشەکشێی هێزی پێشمەرگە لە دۆڵی جافایەتی لەگوندی شاناخسێ بەچەکی کیمیایی بریندار بووە.

لە نەخۆشخانەکانی ئێران چارەسەری بۆ کراوە، تا ئێستاش کاریگەری چەکی کیمایی لە سەر چاوەکانی و سنگ و هەناسەی هەر ماوە.

کاوە حەمە مستەفا لە ڕاگەیاندی بەرەی کوردستانی لە گوندی ڕاژان کاری کردووە تا دوای ڕاپەڕینەکەی بەهاری ساڵی 1991، پاشان گەڕاوەتەوە سکرتاریەتی مام جەلال وەک شوفێری دەستەی پارێزگاری لە مام جەلال (جەلال تاڵەبانی) کاری کردووە.

لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لەگەڵ ستافێکی GK TV هاوسەفەری مام جەلال بون بۆ بغداد تلفزیۆنی (الحرية) یان دامەزراندوە



درێژەی بابەت