فیلمی سەیتهان (Seyithan)ی یەڵماز گونەی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٠٥، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
333671-1953429183 (1).jpg

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

یەڵماز گونەی لە ساڵی 1972 بە تۆمەتی شاردنەوەی ماهیر چایان- Mahir Çayan و هاوڕێکانی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر دەکرێت و لە ئەنجامی دادگاییکردنەکەدا جارێکی دیکە سزای بەسەردا سەپێندرا و جارێکی دیکە ڕەوانەی زیندان کرا.

دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زیندان، لە ساڵی 1974 ئازاد کرا و سوودمەند بوو لە لێبوردنی گشتی.

ئەمجارە زیندان دەبێتە قوتابخانەی ڕاستەقینەی ئەو. کاتەکانی بە خوێندنەوەی ئەو کتێبانە بەسەر دەبات کە تا ئێستا نەیخوێندووەتەوە. بۆیە دەستدەکات بە بەنووسینەوەی سیناریۆی نوێ.

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هەر کە ئازاد کرا، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی سینەما بباتە خاڵێکی زیاتر لەو شوێنەی کە وازی لێهێنابوو. لە دوایی زیندان پڕۆژە و کارەکانی لە سیناریۆکانی کارەکتەری چینایەتیتر وەردەگرن.

لایەنی کوردیش شانبەشانی هەژارانی ستەملێکراو دێتە گۆڕەپانەکەوە. هەربۆیە فیلمەکانی لەناو بۆردی سانسۆردا گیر دەخوات. ناوی بەکارهێنراو و جلوبەرگی ئەکتەرەکان هۆکارێکی تربوو بۆ سانسۆر خستنە سەر فیلمەکانی.


بەهۆی ناوی "کیژێ" (Kejê) کە لە فیلمی سەیتهان (Seyithan) بەکارهاتووە ، فیلمەکە سانسۆر کرا و ڕێگری لێکرا لە نمایشکردن و بەشداریکردن لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان.

سەرەڕای ئەمەش بچووکترین بێهیوایی نیشان نادات، بە خێرایی تەواو درێژە بە خەباتی خۆی دەدات بۆ ئەوەی لە سینەمادا بوونی هەبێت و دەیان فیلم بەرهەم دەهێنێت.