سەڵاحەدینی ئەیووبی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٢:٣١، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «سەڵاحەدین یوسف بن ئەیووب، لە جیهانی ڕۆژئاوادا زیاتر بە سەڵاحەدین ناسراوە (١١٣٧-١١٩٣)، لە تکریت لە دایک و باوکێکی کورد لە دایکبووە. ناوی لەدایکبوونی یوسف بووە، بەڵام بەهۆی دەستکەوتە سەربازییەکانیەوە نازناوی سەڵاحەدینی پێدراوە، کە بە واتای (ڕاستگۆ...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

سەڵاحەدین یوسف بن ئەیووب، لە جیهانی ڕۆژئاوادا زیاتر بە سەڵاحەدین ناسراوە (١١٣٧-١١٩٣)، لە تکریت لە دایک و باوکێکی کورد لە دایکبووە. ناوی لەدایکبوونی یوسف بووە، بەڵام بەهۆی دەستکەوتە سەربازییەکانیەوە نازناوی سەڵاحەدینی پێدراوە، کە بە واتای (ڕاستگۆیی ئیمان) یان سوڵحاو بۆ دین دێت. لە تەمەنی هەرزەکاریدا بۆ خوێندن ڕووی لە دیمەشق کردووە.

سەڵاحەدین لە خێزانێکی کوردی سەر بە یەکێک لە ھۆزە کوردییە ناودارەکان بە ناوی ھۆزی ڕەوادی لەدایک بووە. شوێنی نیشتەجێبوونی ھۆزی ڕەوادییش لە نزیک شارۆچکەی دوین لە ئەرمەنستاندا بووە. ئەییووبییەکانیش دەدرێنە پاڵ ئەییووبی کوڕی شادی.

شادی (باپیرە گەورەی سەلاحەددین) ھەندێک پۆستی کارگێڕیی لە قەڵای تکریتدا پێ سپێردرا، کە لەو کاتەدا موڵکی بەھرۆزی خزمەتگوزاری سوڵتانی سەلجوقی محەممەدی کوڕی مەلیکشا بوو. شادی لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا، نەجمەددین ئەییووب و ئەسەدەددین شێرکۆ، گواستیەوە بۆ ئەوێ و پلە بە پلە بە پۆستە کارگێڕییەکاندا سەرکەوت تا پۆستی پۆلیسیی (شەحنە) وەرگرت. کاتێ مرد، نەجمەددین ئەییووب بووە جێنشینی و بەھۆی جوامێری و دەستپاکییەوە سوڵتانی سەلجوقی قەڵای تکریتی پێ سپارد و ئەویش بە باشترین شێوە بەڕێوەی برد. ھەروەک ئەسەدەددین شێرکۆی مامی سەلاحەددین لە پێشەوەی ئەمیرەکاندا بوو لای سەلجوقییەکان و لە تکریت و دەوروبەریدا ناوچەیەکی بەرفراوانیان بۆ تەرخان کردبوو.

سەلاحەددین ساڵی ١١٣٨ لە قەڵای تکریت لەدایک بووە. ڕۆژی لەدایکبوونی سەلاحەددین ھاوکات بوو لەگەڵ ئەو ڕۆژە کە موجاھیدەددین بەھرۆز، والیی بەغدا، بەھۆی کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی قەڵا لەلایەن شێرکۆی مامی سەلاحەددینەوە، فەرمانی دا بە نەجمەددین ئەییووب و ئەسەدەددین شێرکۆی برای کە تکریت بەجێ بهێڵن. ئەوانیش بەجێیان ھێشت و بەرەو مووسڵ بەڕێ کەوتن.

ھەردوو برا، نەجمەددین و ئەسەدەددین، چوونە مووسڵ و لەلایەن عیمادەددین زەنگییەوە پێشوازییان لێ کرا.[٥] لەوێ بوو کە بنەماڵەی ئەییووبی گەشەی کرد و نەجمەددین و شێرکۆی برای بوونە یەکێک لە باشترین سەرکردەکانی عیمادەددین. ماوەیەک دواتر، عیمادەددین کوژرا و نوورەددین زەنگی کاروباری گرتە دەست. ئەویش بە یارمەتیی ئەییووبییەکان توانی دیمەشق بهێنێتە ناو دەوڵەتەکەی.

لە دیمەشقدا سەلاحەددین فێری زانستە ئیسلامییەکان، ھونەرەکانی سوارچاکی، ڕاو، تیرھاوێژی و پێداویستییەکانی تری پاڵەوانێتی بوو. کاتێک نوورەددین زەنگی لە ساڵی ٥٣٤ی کۆچی بەعلبەکی داگیر کرد، نەجمەددین ئەییووبی کرد بە والیی ئەوێ. پاشان، نەجمەددین چوو بۆ دیمەشق و بەم شێوەیە سەلاحەددین تەمەنی مناڵیی لە بەعلەبەکدا بەسەر برد.

شوێنی لەدایكبوونی


سەڵاحەدین لە كات و شوێنی گونجاودا دەركەوت تاوەكو توانی ئەو پلەو پایە گرنگە بە دەست بێنێت، ئەم پیاوە لە تكریت لەدایكبووە بەڵام بنەچەی خێزانەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەیەك كە ئەمڕۆ دەكەوێتە ناو ئەرمینیا و بە دوین/دڤین ناسراوە كە لە ڕابردوودا هەندێك جار بەشێك لە ئەرمینیا و هەندێك جاری تر بەشێك لە ئازەربایجان بووە و وڵاتی كوردان بووە.


تكریت كە لێی لەدایكبووە بەشێكی باشی خەڵكەكەی كورد بووە، شام درێژكراوەی وڵاتی كورد بووە و لە میسردا لە پێش ئیسلامدا كورد ڕۆڵی هەبووە.


زانای كورد، ئیبن خەلەكان (خەلەكانی) كە لە سەدەی سیانزەی زاینیدا ژیاوە، سەبارەت بە ڕەچەڵەكی سەڵاحەدین دەڵێت "مێژوونوسان ڕێكەوتوون لەسەر ئەوەی كە باوك و كەسوكاری خەڵكی (دوین) ن، كە شارۆچكەیەكە لە كۆتایی ئازەربایجاندا لە لای ئاران و وڵاتی كەرەجە و ئەوان كوردی ڕەوادین. ڕەوادیەكان تیرەیەكن لە هەزەبانیەكان كە خێڵێكی گەورەی كوردن. پیاوێكی زانای خەڵكی دوین پێی گوتم لە نزیك دوین گوندێك هەیە پێی دەڵێن ئەجدانقان و هەموو خەڵكەكەی كوردی ڕەوادین" .


زانای كورد ئیبن خەلەكان (١٢١١-١٢٨٢ز) كە نزیكی هەژدە ساڵ دوای سەلاحەدین لەدایكبووە، بنەچەی ماڵی سەلاحەدین بۆ شوێنێك لە وڵاتی ئازەربایجان گەڕاندۆتەوە بە ناوی دوین و دەڵێت لە تیرەی كوردی ڕەوەندی- ڕەوادیین كە سەر بە هۆزی گەورەی هەزەبانی كوردن.


گۆڕی سەڵاحەدین لە دیمەشق، لەسەر ئەو تابلۆیەی وێنەكەی تێدایە نووسراوە لە بنەماڵەیەكی كوردە و بەعسی سوریاش نەیتوانیوە نكۆڵی لەوە بكات.


سەڵاحەدینێك كە بنەماڵەكەی لە كوردستانەوە باریانكرد، لە تاوی كێشە نانەوەی هاونەتەوەكانی خۆیان بوو، بەڵام دوایی بووە هۆی ئەوەی زۆربەی كوردی كوردستانی گەورە شوێنی بكەون و، ببنە جەنگاوەری و چەندین قەڵای لەدووری سەدان و هەزاران كیلۆمەتر لەم نیشتیمانەوە بۆ دابمەزرێنن، ئەوكات كوردستان پێویستی بەدەوڵەت نەبوو، هەموو میرەكان خزم و دۆستی بوون و نەك دەسەڵات، بەڵكو پارە و سكەشیان لێ دەدا. سەڵاحەدین لە ناو گەڕەكە كوردنشینەكەی موسڵ و لە مزگەوتی نوری (حەدبا) دەرسی خوێند، هەیبەت سوڵتان(یان راستتر رەبیعە خاتوون)ی خوشكی خێزانی سوڵتان موزەفەربوو كە لە موسڵەوە تا باخەكانی هەورامانی لە بن دەستبوو.