داڕێژە:Chawram
تابلۆیەکی عەباس کاتوزیان بەناوی (کچێکی کورد)
ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی
ئۆستن هێنری لایارد Austen Henry Layard (1817-1894) دەڵیت: لەنێو ئافرەتانی کورددا کچانێک هەن لەڕووی جوانییەوە جیاوازن، لە کچانی بەدەوی (عەرەب) ناچن، پێستی زەیتونیان هەیە، چاوی ڕەسەن و تیژ و برژانگێکی ڕەشی درێژیان هەیە، بەڵام زیاتر جوانییەکی ئەوروپییان هەیە".
کچێکی جوانی کورد یان کچی کورد تابلۆیەکی زەیتی عەباس کاتوزیانە . ئەم تابلۆیە کە لە ساڵی 1989 کێشراوە، یەکێکە لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی ئەم نیگارکێشە. دیزاینی ئەم تابلۆیە چەندین جار بۆ بونیاتنانی تابلۆ بەکارهاتووە و چووەتە ناو ماڵی زۆر کەس لە ئێران و کوردستان.
قەبارەی تابلۆ: 100x80
کچیکی کورد بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ و جوانەوە کە لە ناوەندی تابلۆکەدا کێشراوە. کچەکە کەمێک مەیلی بۆ لای ڕاستی تابلۆکە هەیە و پاشخانەکەی بەتەواوی تاریکە. تاریکییەکی لەو شێوەیە لە پاشخاندا بە دەگمەن لە کارەکانی عەباس کاتوزیاندا دەبێنرێت.
ژیاننامەی پرۆفیسۆر
پرۆفیسۆر عەباس کاتوزیان لە تەمەنی دوو ساڵیدا دایکی لەدەستدا و تەمەنی منداڵی لە ژێر سێبەری باوکێکی میهرەباندا بەسەر برد. عەباسی گەنج سەرسام بوو بە نیگارکێشی و سروشت و وەرزش. وەرزشوانێکی ماندوونەناس بووە و لە تەمەنی چواردە ساڵییەوە لە زۆرخانەی حاج وەزیری دەستی بە وەرزش کردووە، پاشان تا کۆتایی تەمەنی بەردەوام بووە لە سەرکەوتن و پشتێنە