15-12-2024
به‌هۆی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ساڵح موسلم رۆژنامه‌نوسێكی توركیا سزاده‌درێت
رۆژنامه‌نوسێكی توركیا به‌تۆمه‌تی "ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)" له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه سزادرا و سزاكه‌شی ئه‌وه‌یه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
رۆژنامه‌نوس نهڤشین مه‌نگو دوای ئه‌وه‌ی بڵاویكرده‌وه كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ساڵح موسلم ئه‌نجامداوه به‌ئامانجی گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی بۆ شه‌قامی توركیا، سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی كۆماری ئیستانبوڵ، به‌بیانوی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوسه تۆماركردوه.
ساڵح موسلیم وه‌ك سه‌رۆكی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ناوی هێندراوه
له نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی كۆماریی ئیستانبوڵ، ساڵح موسلیم وه‌ك سه‌رۆكی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ناوی هێندراوه و توركیا بۆ هه‌ژماركردنی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به "ڕێكخراوی تیرۆریستی" به‌مجۆره ناویان ده‌هێنێت و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش ناوی ساڵح موسلیمی خستوه‌ته لیستی سوری داواكراوانه‌وه.
گه‌شتكردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات لێ قەدەخە دەکرێت
دادگای ئیستانبوڵ دوای ئه‌وه‌ی وته‌ی نهڤشین مهنگوی وه‌رگرتوه، بڕیاریدا به‌ئازادكردنی به‌ڵام گه‌شتكردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات لێ قەدەخە دەکرێت.
به‌ر له ده‌ستگیركردنی نهڤشین مه‌نگو له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه، "له سوریا گه‌ڕاومه‌ته‌وه و ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ قۆناغی دوای ئه‌سه‌د، له‌و قۆناغه نوێیه‌شدا چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ ساڵح موسلیمدا ئه‌نجامدا كه ده‌یویست بۆچونی خۆی له‌مباره‌یه‌وه بۆ میدیای توركیا ده‌رببڕێت".
نهڤشین مه‌نگو پارێزه‌ره‌كه‌ی ئاگاداری كردوه‌ته‌وه كه به‌پێی یاسای سزاكانی توركیا ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی "ئه‌نجامدانی تاوان و ستایشكردنی تاوانبار"، بۆیه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له كه‌ناڵی یوتیوبی خۆی سڕیوه‌ته‌وه.[١]
- ↑ سەرچاوە: خەندان