داڕێژە:Penjam
پێداچوونەوی ١٦:٣٠، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
نامەیەکی شێخ مەحمودی حەفید بۆ کوردەکانی رۆژهەڵات
نوسراوە لە ئاخیری ساڵی 1941-دا
ئەمن لە قوڵایی دڵمەوە شادم بەوەی کە ئێوە توانیوتانە بچنە یەکێتی سۆڤێتی خۆشەویست (شاری باکۆ)
ئەی برادەرانی هاوخوێنی کوردم، تکاتان لێ دەکەم و پێتان دەڵێم جگە لە یەکێتی سۆڤیەت بە هیچ کەسێکی تر باوەڕ مەکەن، بە هیچ چەشنە درۆ و بەڵینێکی پێچەوانەی سۆڤیەت باوەڕ مەکەن، گوێ بۆ قسەی شیرینی دوژمنان شل مەکەن، خائینانی میللەتی کورد هەمیشە لە دەستی ئەوانەدا کە خۆمان ئەیانناسین (واتە ئیمپریالیمزمی ئینگلیزی) وەکو ئەنگوستیلەن یا داردەسن. زۆر بە هێزەوە دەستی یەکێتی سۆڤیەت بگرن چونکە هەر ئەوە کە رزگارکەر و قەڵای تەواوی میللەتە ژێر دەسە ستەموەرەکانە.