داڕێژە:Penjam

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

چەند ئامارێکی جیاواز لە چەند رێکەوتێکی جیاوازدا سەبارەت بە شاری سلێمانی

282319.jpg

میستەر هارت لە پەڕاوەکەی خۆیدا ئەلێت لە ساڵی 1820 واتا دوای تەواوبوونی شاری سلێمانی بە 36 ساڵ ژمارەی دانیشتوانی (10) هەزار کەسێک بووە و ژمارەی ماڵەکانیش (2144) ماڵ بووە کە 130 مالی جوولەکە و (9) ماڵی کلدانی و (5) مالێ ئەرمەنی بووە.

هەروەها میستەر لیک لاما (Lych Lama) لەساڵی 1868 ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی بە 6000 ماڵی کوردو 30 ماڵی کلدانی و 15 ماڵی جوولەکە خەمڵاندووە.

کۆنترین گەرەکی شاری سلێمانی (مەڵکەندی) بووە کە پێش دروستکردنی شاری سلێمانی گوندێک بووە هەندێک لەسەرچاوەکانی دەلێن (مەلیک کەندی) بووە هەندێکش دەلێن (مەلیک هندی) و ئەمین زەکی بەگ دەلێت رەنگە (ملک گوندی) بێ دواجار گۆڕاوەو بۆتە مەڵکەندی, منیش وەک مانو بەرزنجی ئەڵیم (ماڵ کەندی) یان (ماڵ لە کەندی) لەمەڵکەندی کەندی زۆر بووە کەند یان (کەند دڕ) واتا چاڵکردنی خاک بەڵام لەچاڵ قۆڵتر و دڕێژتر پانتایی و قۆرت دواجاریش لە (ماڵ لە کەندی)یەوە بووە بە مەڵکەندی.




درێژەی بابەت