عەبدوڵڵا جەودەت

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٤٤، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
0001658.gif

عەبدوڵڵا جەودەت یان عەبدوڵڵا جەودەتی داسکووزایی (ناوی فەرمی بە تورکی: Abdullah Cevdet Karlıdağ) لە ٩ی ڕەزبەری ١٨٦٩ و لە عەڕەبگیر، مەلەدی لە باکووری کوردستان لە دایک بووە و لە ٢٩ی سەرماوەزی ١٩٣٢ لە ئیستانبولی تورکیا کۆچی دوایی کردووە.

جەودەت، پزیش، ڕۆشەنبیر، هەڵبەستوان و سیاسەتمەدارێکی کورد بوو، ماوەیەک تێکەڵی ڕێزەکانی گەنجانی تورک (جۆنتوورکەکان) بوو و بە درێژایی تەمەنی پەشیمانی خۆی دەربڕیوە.

Dr Abdullah Cevdet.jpg

ئەندامی گەلەک کۆمەڵە، ڕێکخراو و کۆمیتەی ئەوسەردەمی کوردان بووە. یەکێکە بوو لە خەباتکارانی سەرەکی جەمیەتا تەعاوون و تەرەقیا کورد (کۆمەڵەی یەکبوون و پێشکەوتنی کورد)، جەمیەتا تەعالیا کورد (کۆمەڵەی تەعالی کورد)، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، هێڤی و گەڵەک کۆمەڵەی تر.

مرۆڤێکی زانا بوو و زۆر تێکەڵی فەلسەفە بووە. لە دژی بەکارهێنانی ئایین بۆ بەرژەوەندییەکان دا دەرکەوتووە، ویستوویەتی لە زۆر بواری تێکەڵی ئیسلام و جڤاک دا ڕئفۆڕم ئەنجام بدرێ هەربۆیەش لە لایەن لایەنگرانی بەرەی تورکیا و توورکپەروەرانەوە بە تووندی ڕەخنەی لێ گیرا و ناوی بێدینی و دووژمنی خوای لە ناو خەڵکدا بەسە سەپێندرا.[١]