داڕێژە:Chawram
لە رۆژی 17-05-1977 لەدایکبووە.
بەشێکی زۆری تەمەنی منداڵی لە ئۆردوگاکانی ئێران بەسەر بردوە.
بەهۆی پێشمەرگایەتی باوکییەوە، ئاوارەبوون.
هەر لە ئۆردوگاکانی سەریاس، سولاس، جوانرۆ، هەزارخانی، شاری مەریوان، چەندین شوێنی دیکە، لە وڵاتی ئێران، دەبنە بەشێک لە ژیان و یادەوەری منداڵی نووسەر.
پاش راپەڕین و ساڵانی 1991 دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکەی خۆیان بیارە ماوەیەکی زۆر لەوێ سەرقاڵی باخەوانی و بونیادنانەوەی ماڵ و باخەکانیان دەبن، کە بە میراس لە باپیریانەوە بۆیان جێماوە.
ساڵانی سەرەتای نەوەدەکان ساڵانێکی سەخت دەبێت بۆیان، سەختر لە سەردەمی ژیانی ئۆردوگاکانی ئێران، بەهۆی گرانییەوە ناچار دەبێت، هەم کاری شوانی بکات، هەم کاری کۆڵبەری. بۆ چەند ساڵێک شوان دەبێت، پاشان کۆڵبەری و هەندێک جاریش ئیشی دیکە.
هەتاکو ناوەراستی نەوەدەکان لەهەمان گوندی خۆیان دەمێنێتەوە. پاشان دێتە ناو شارەکانەوە.