داڕێژە:Chawram

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شەریف پاشای خەندان

4AAvhUh.jpg

یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.

سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لە ناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.

کاتێک رووی راستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووه بەرامبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لە نێو دەوڵەتی عوسمانی هێناوە و راستەوخۆ بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.

ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپلۆماتی کوردی سەربەخۆخوا، بێ گومان بێ کەم و کوڕی و هەڵە نییە، وەک ئاماژەشم پێ داوە، سەرەتایەکە و وەک دەروازەیەکە بۆ ناسینی ئەو ئەو سیاسییەی شەیدای سەربەخۆیی کوردستان بووە و لەو پێناوەدا خەباتێکی زۆری کردووە.

45wnload (11).jpg

شەریف پاشا کوڕی سەعید پاشای کوڕی حوسێن پاشای ئەحمەد ئاغای خەندانە.

باوکی شەریف پاشا کەسایەتییەکی ناودار بووە، چەندین پۆست و پایەی لە ناو دەوڵەتی عوسمانی هەبووە و دواهەمینیان سەرۆکی شوورای دەوڵەت بووە.


درێژەی بابەت