جەلاله مەلەکشا

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٣:٤١، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە « ـ جەلاله مەلەکشا لە ١٩/٣/١٩٥١ زایینی لە گوندی مەلەکشای شاری سنە هاتوەتە دونیاوە. هەر لە شاری سنە خویندوویەتی و پەروەردە کراوە. لە منداڵییەوە هۆگری شیعر و نووسین بووە. ـ جەلال وەکوو مروڤێکی ئاشتیخواز نەیتوانی لە هەمبەر زوڵم و زۆردا چاو بنووقێنی و ئە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ـ جەلاله مەلەکشا لە ١٩/٣/١٩٥١ زایینی لە گوندی مەلەکشای شاری سنە هاتوەتە دونیاوە. هەر لە شاری سنە خویندوویەتی و پەروەردە کراوە. لە منداڵییەوە هۆگری شیعر و نووسین بووە.

ـ جەلال وەکوو مروڤێکی ئاشتیخواز نەیتوانی لە هەمبەر زوڵم و زۆردا چاو بنووقێنی و ئەسپی قەڵەمی لە مەیدانی خەبات دژ بە زوڵمدا تاو داوە و لە سۆنگەی ئەم گەرناسییەوە تووشی دەردیسەر و ئازاری زیندانی زۆر بووە.

ـ لە سەرەتاوە بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی دەنووسی و لەبەر هێز و پێزی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ، لە ساڵى ١٩٧٨ى زایینى دەبێتە ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران).

ـ پاشان لەغاوی قەڵەمی دەگێڕێتەوە بۆ نێو زمانی کوردی و لە کوردیشدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی دەبێ. بۆ ماوەی ١٤ ساڵ وەک نووسەر و رۆژنامەنووس دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و بە راستی پەرە بە زمان و ئەدەبی کوردی ئەدات.

ـ ماوەی چەند ساڵێکیش ئاوارەی هەرێمی کوردستان بووە و لەوێ سەرنووسەری گۆڤاری پرشنگ بووە کە پێنج ژمارەی لێ بڵاو کراوەتەوە.

ـ شیعرەکانی جەلال تا ئێستا بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، لیبیایی، سوێدی و... وەرگێڕدراون.

ـ جەلال مەلەکشا لەو نووسەرە دەگمەنانەیە کە قەد قەڵەمی نەبردوەتە قوربانگای نان و ناو و دەسەڵات.

ـ دوو شیعری (هەتا لووتکە چەندی ماوە؟) (داستانی دارە پیرە) لە شیعرە بە ناوبانگەکانی جەلالن کە لە کتێبەکەی زڕەی زەنجیری وشە دیلەکان چاپ کراوە.

ـ بەداخەوە ئەم شاعیرە گەورەیەى کورد ئێوارەى ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى ٣١/١٠/٢٠٢٠ى زایینى کۆچى دوایی کرد و بۆ سبەینەکەى بە ئامادەبوونى سەدان کەس لە خوازیاران و لایەنگرانى ئەدەبی و هونەر و شیعرى بەرگرى و نەفەسى ئەم شاعیرى گەورەیە، لە گوندى مەڵوەشان بەشدارى مەراسیمى بەخاکسپاردنى ئەم پیاوەیان کرد!