مەحموود عوسمان سۆرانی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٣٥، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «مەحموود عەلی عوسمان ناسراو بە دکتۆر مەحموود عوسمان سۆرانی لە ساڵی 1938 لە شارۆچکەی پێنجوێن دایکبووی سیاسەتوانی ناوداری کوردە. لە زانکۆی بەغداد کۆلیژی پزیشکی تەواو کردووە بە پلەی یەکەم، و نازناوی دکتۆریی ھەڵگرتووە، لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە دەستی کرد...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

مەحموود عەلی عوسمان ناسراو بە دکتۆر مەحموود عوسمان سۆرانی لە ساڵی 1938 لە شارۆچکەی پێنجوێن دایکبووی سیاسەتوانی ناوداری کوردە.

لە زانکۆی بەغداد کۆلیژی پزیشکی تەواو کردووە بە پلەی یەکەم، و نازناوی دکتۆریی ھەڵگرتووە، لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە دەستی کردوەو بە کاری سیاسی، و پەیوەندی کردووە بەھێزی ڕزگاریخوازی کوردەوە.

چەندین نووسراو و بڵاوکراوەی ھەیە، لە شۆڕشی نوێی کوردستان، بەتایبەتی لە باشووری کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە و خاوەنی کەسایەتییەکی بەھێزە.

ھەنووکە وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستاندا ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقە. خاوەنی پێنج کچ و سێ کوڕە.

  • ١٩٥٤ پەیوەندی کردوە بە ھێزی ڕزگاریخوازانەوە و دەستی کردووە بە کوردایەتی.
  • ١٩٥٦ لە کاتی خوێندنی کۆلێژی پزیشکی لە بەغدا، بووەتە سکرتێری یەکێتیی قوتابییانی کوردستان.
  • ١٩٦٢ بووەتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
  • ١٩٦٨ بووە بە نوێنەری مەلا مستەفا بارزانی بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ دەرەوەدا.
  • ١٩٧٠ سەرۆکی لیژنەی وتووێژکردن و ئاگربەست بووە لە نێوان کورد و ڕژێمی ئەوکاتەی بەغداد (حیزبی بەعسی عەرەبی سۆشیالیستی).
  • ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٧٢ بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا، دکتۆر مەحموو عوسمان و ئیدریس بارزانی دەچنە واشنتۆن، ئەوەش دەبێتە یەکەمین پەیوەندی و گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان شۆڕشی کورد و کاربەدەستانی ئەمریکا.
  • ١٢ی ئازاری ١٩٧٥ مەحموود عوسمان یاوەری مەلا مستەفای کرد بۆ لای شای ئێران، ئەمە ئەو دیدار و سەفەرە بوو کە پاش گەڕانەوەیان، مەلا مستەفا ھەرەسی شۆڕشەکەی بەیان کرد.
  • ١٩٧٦ دەچێتە وڵاتی سوریا و لەوێ لەگەڵ ھەریەکە لە شەمسەدین موفتی، عەدنان موفتی و قادر جەبارییدا، لیژنەی ئامادەکاری «پارتی دیموکراتی کوردستان» ڕادەگەیەنن.
  • ١٩٧٧ دکتۆر مەحموود ھاوڕێکانی دەگەڕێنەوە باشووری کوردستان و لە نزیک بارەگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جێگیر دەبن.
  • ٢٠ی ئازاری ١٩٧٩ لە دوای جیابوونەوەی باڵی بزووتنەوەی سۆشیالیستی لە یەکێتی بە سەرکردایەتی ڕەسووڵ مامەند، مەحموود عوسمان و ھاوڕێکانی لە «لیژنەی ئامادەکاری پارتی» لەگەڵیاندا یەکیان گرت و بەوەش ھەلی لەباریان بۆ ڕەخسا تا جوگرافیا بچووکەکەیان دەربچن و ھێز و وزەیان بەبەردا بێتەوە.

٣ – ٦ی ئابی ١٩٧٩ ڕەسووڵ مامەند و ھاوڕێکانی لە باڵی بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان لەگەڵ مەحموود عوسمان و ھاوڕێکانیدا کۆبوونەوەیەکی فراوانیان سازکرد و سەرکردایەتییەکی بەکۆمەڵیان دروستکرد لە ڕەسووڵ مامەند، مەحموود عوسمان، تایەری عەلی والی، حیزبی سۆشیالیستی یەکگرتووی کوردستان «حسیک»یان ڕاگەیاند.

٣٠ی ئەیلوولی ١٩٧٩ دوو مانگ دوای ڕاگەیاندنی حیزبی سۆشیالیستی یەکگرتووی کوردستان ھەر یەکە لە مەحموود عوسمان و عەدنان موفتی دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ سەددام حوسێن کە چەند مانگێک بوو بووبوویە سەرۆک کۆماری عێراق، سەددام داوای لێ کردبوون کە واز لە خەباتی چەکداری بێنن.

١٩٨٠ بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستانی دروست کرد لەگەڵ ڕەسووڵ مامەند و عەدنان موفتی دا.

١٩٨٠ بووە بە سەرۆکی بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان.

١٢ – ١٥ی ئایاری ١٩٨١ ناکۆکییەکانیی نێوان ڕەسووڵ مامەند و مەحموود عوسمان لە یەکەمین کۆنگرەی حیزبی سۆشیالیستدا دەتەقنەوە، مەحموود عوسمان خۆی ناپاڵێوێت و لە کۆنگرە دەکشێتەوە.

١٢ی تشرینی دووەم ١٩٨١ مەحموود عوسمان بە ناوی سۆشیالیستەوە واژۆی چوونە ناو بەرەی «جوقد»ی کرد، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تیایدا باڵادەست بوو. بیست ڕۆژ دوای ئەوەش، ڕەسووڵ مامەند بە ناوی حیزبی سۆشیالیستەوە، واژۆی چوونە ناو بەرەی «جود»ی کرد، کە پارتی دیموکراتی کوردستان تێیدا باڵادەست بوو.

١٩٩٢ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئازادانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھەرێمی کوردستاندا ڕۆیشتووە.

١٩٩٢ کوردستانی بەجێ ھێشتووە و چووەتە بەریتانیا، لەوێ ژیانی بەسەربردووە.

١٩٩٥ بۆ یەکەمجار گەڕاوەتەوە کوردستان.

٢٠٠١ ڕۆڵی دیاری بینیوە لە ئاگربەست و ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

٢٠٠٣ بووە بە ئەندام لەو ئەنجومەنە کاتییەی بەڕێوەبردنی حکومەتی عێراق.

٢٠٠٤ بووە بە ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی

٢٠٠٥ لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقیدا لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان خۆی پاڵاوتووە.

٢٠٠٦ ھەڵبژێردراوە بە ئەندام لە ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراقی.

٢٠١٠ دیسانەوە کاندید کراوە بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی.