کۆیە
پێداچوونەوی ٢١:١٠، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک کۆیە یان کۆیسنجق شارێکی کوردستانە کە ناوەندی قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای '''ھەولێر'''ە. کۆیە دەکەوێتە ٧٩ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر و ٧٥ کیلۆمەتر لە شاری '''کەرکووک''' دوورە و کەوتووەتە نێوان ھەر دوو چیای سەرکەش...»ەوە)
کۆیە یان کۆیسنجق شارێکی کوردستانە کە ناوەندی قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای ھەولێرە.
کۆیە دەکەوێتە ٧٩ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر و ٧٥ کیلۆمەتر لە شاری کەرکووک دوورە و کەوتووەتە نێوان ھەر دوو چیای سەرکەشی باواجی و هەیبەت سوڵتان و باشوری شارەکەش دەشتێکی گەورەیە و سەنتەری شارەکەش دەکەوێتە ناوچەیەکی نیمچە شاخاوی و ڕوبارێکیش بە لای ڕۆژھەڵاتی شارەکەدا تێ دەپەڕیت کە بە ڕووباری کۆیە دەناسرێ.