هاوسه‌رۆكانی نوێی په‌یه‌ده هه‌ڵبژێردران
نۆهەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) بە بەشداری 700 نوێنەر ده‌ستیپێكرد و تیایدا هه‌ریه‌كه له ئاسیا عەبدوڵڵا و ساڵح موسلیم بە هاوسەرۆکانی نوێی حزبەکە هەڵبژێردران.
به‌پێی ئاژانسی هاوار نیوز، رۆژانی 18 و 19ی (حوزه‌یران/6)ی 2022، نۆیه‌مین كۆنگره‌ی پارتی یه‌كێتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە حەسەکە ده‌ستیپێكردوه، هه‌ریه‌كه له ئاسیا عەبدوڵڵا و ساڵح موسلیم له شوێنی عایشه حه‌سۆ و ئه‌نوه‌ر موسلیم به هاوسەرۆکانی نوێ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی حزبەکە هەڵبژێردران.
کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی کە پێکدێت لە 145 ئەندام بەردەوامە
کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی کە پێکدێت لە 145 ئەندام بەردەوامە و پاشان ئەندامانی لیژنەی دیسپلینی حزبەکە هەڵدەبژێردرێن و ڕاپۆرتی کۆتاییش بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئاسیا عەبدوڵا کێیە؟ ئاسیا عەبدوڵا، لە ساڵی 1971 لە گوندی "طبكة"ی ناوچەی دێرک-ی سەر بە پارێزگای قامیشلۆ، لە خێزانێکی نەتەوەیی له‌دایكبوه، کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە خەریکی سیاسەت بون.
لە پێنجەمین کۆنگرەی نائاساییدا، كه لە ساڵی 2012دا به‌ڕێوه‌چو، ئاسیا عەبدوڵا بە هاوسه‌رۆكی پەیەدە هەڵبژێردرا، لە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی حزبەکەدا دوبارە به هاوسه‌رۆك هەڵبژێردرایەوە.
ئاسیا عەبدوڵا، یه‌كێك بو له ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ی رۆژئاڤای كوردستان كه له ساڵی 2015دا سه‌ردانی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا (ئیلیزێ)ی كرد و له یه‌كه‌مین سه‌ردانی فه‌رمی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌گه‌ڵ فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی فڕه‌نسا كۆبوه‌وه.
ئاسیا عەبدوڵا لە نیوەی کۆتایی ساڵی 2017دا، سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دیموکراتی ته‌ڤده‌می گرتەئەستۆ، وەک هاوسه‌رۆكی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتی دیاریكرا.
هەروەها یەکێکە لەو شه‌ڕڤانانه‌ی کە لە بەرگری كۆبانێدا به‌شداری كردوه، دوای ئه‌وه‌ی له 15ی (ئه‌یلول/9)ی 2014 چه‌كدارانی داعش هێرشی كرده سه‌ر شاره‌كه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی توندی خسته سه‌ر كۆبانێ، به‌ڵام دواتر شه‌ڕڤانان سهركهوتبو بون له تێكشكاندنی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بە پشتیوانی پێشمەرگەی باشوری کوردستان و هاوپەیمانی نێودوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش.
ساڵح موسلیم کێیە؟ ساڵح موسلیم لەدایکبوی گوندی شێرانی کۆبانێیە و لە ساڵی 1951 لە خێزانێکی نەتەوەیی له دایكبوه، ئه‌و ئەندازیاری کیمیاییە و لە ساڵی 1977دا زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ-ی ته‌واوكردوه، لەوێوە بەرەو لەندەن بەڕێ دەکەوێت بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی، پاش گەڕانەوەی لە ماوەی ساڵانی 1980کاندا دەچێتە وڵاتی سعودیە و دەبێتە کارمەند لە دەزگای پترۆمینی سەر بە وەزارەتی نەوتی سعودیە.
ئەو لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستی بەكاری سیاسی كردوه، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەیەدە، کە لە ساڵی 2010 له رۆژئاڤای كوردستان ده‌ركه‌وت، لە ساڵی 2012دا بە هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده هەڵبژێردرا و لە ساڵی 2015دا جارێكی دیكه وەک هاوسه‌رۆك هەڵبژێردرایەوە، هه‌روه‌ها لە شەڕی ئازادکردنی ڕۆژئاڤا، شەڕڤانی کوری لە ساڵی 2013دا شه‌هیدبو.
لەسەر ئاستی کورد، ساڵح موسلیم وەک ئەندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) هه‌ڵبژێردراوه و وه‌ك ئەندامی شاندی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی لە ڕێککەوتننامەی دهۆك لەگەڵ ئه‌نه‌كه‌سه به‌شداربوه.
ساڵح موسەڵم چەند جارێک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی دیمەشقەوە دەستگیرکراوه، کە یەکەمیان لەساڵی 2004 لەلایەن لقی ئاسایشەوە بۆ ماوەی چوار مانگ دەستگیرکراوە، جگەلەوەی لە ساڵی 2006دا لەلایەن هەمان هێزه‌وه لە شاری حەلەب ده‌ستگیركراو بۆ ماوەی 45 رۆژ له زیندان هێڵرایه‌وه.
ساڵح موسلم لەلایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتی چیکەوە بە دەستگیرکردنی لە پراگ لە ساڵی 2018 خرایە بەر پیلانێک و هەوڵی ڕفاندنی درا، بەڵام شکستیانهێنا و دوای زیاتر لە هەفتەیەک دەستگیرکردن ئازاد کرا، کە هاوکات بو لەگەڵ هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان.
سەرچاوە:خەندان