داڕێژە:Chawram
حهمه كهریم عارف حهمه كهریم عارف
حەمە کەریم عارف (بە ئینگلیزی: Hama Karim Arif) هەڵبەستوان، وەرگێڕ، فەرهەنگنووس و نووسەرێکی دیاری کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە، لە ساڵی 1951 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە.
لە ساڵی 1975 کۆلیژی ئەدەبیاتی بەغدای تەواو کردووە.
یەکەم بەرهەمی شیعرێکە بەناوی (هەڵبەستێکی هەتیو کەوتوو) کە لە ژمارە (170) رۆژنامەی هاوکاری لە 8/6/1973 بڵاوبووەتەوە.
لە ساڵی 1975ەوە بە بەردەوامی نووسین و بەرهەمی ئەدەبی بڵاو دەکاتەوە.
سەرنووسەر یان بەڕێوەبەری نووسین یان سکرتێری نووسین یان ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤار و بڵاوکراوانە بووە: گۆڤاری گزنگی نووسەرانی کەرکووک، نووسەری کوردستان، کەلتوور،نووسەری کورد، گوڵانی عەرەبی، ئاڵای ئازادی تا ژمارە 222، گۆڤاری نەوشەفەق.
جگە لە ناوی خۆی، بە تایبەتی لە گۆڤاری گزنگی نووسەرانی کەرکووک،نووسەری کوردستان، کەلتوور، رۆژنامەی ئاڵای ئازادی تا ژ: 222 بەناوی گۆڤەند، زنار، سیپان، پاکزاد، محەمەدی حاجی، سیروان عەلی، دیدار هەمەوەندی، هێژا، ح. ع ،هامون زێباری، با زەوان عەبدولکەریم بەرهەمی بڵاو کردۆتەوە.
لە ساڵی 1974 – 1975دا پێشمەرگەی شۆڕشی کوردستان بووە، لە هەشتاکاندا بۆ ماوەی نۆ ساڵ، بێ وابەستەگی حیزبی پێشمەرگە بووە و وەکو بەشدارییەکی مەیدانی و ویژدانی لە خەباتی رەوای نەتەوەی کوردا شانازی پێوە دەکات و منەت بەسەر کەسدا ناکات، چونکە باوەڕی وایە کە رۆڵەی میللەتی مەزڵوم مەحکومە بە پێشمەرگایەتی.