مارف خەزنەدار

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٧:٠١، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری '''هەولێر''' و لە بنەماڵەی خەزنەدارەکانی هەولێر لە دایک بووە. قوناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە '''هەولێر''' تەواو کردووە. لە زانکۆی بەغدا لە بەشی زمانی عەرەبی خوێندویەتی. لە ساڵی ١٩٦٨ چ...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
311609195 .jpg

لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری هەولێر و لە بنەماڵەی خەزنەدارەکانی هەولێر لە دایک بووە. قوناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە.

لە زانکۆی بەغدا لە بەشی زمانی عەرەبی خوێندویەتی. لە ساڵی ١٩٦٨ چووەتە یەکێتی سۆڤیەت و لەوێ بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەدەبی کوردی بەدەست هێناوە.

پاشان گەڕایەوە و بووە مامۆستای بەشی کوردیی زانکۆی ئەدەبیاتی بەغدا و ھەروەھا بەشی ئەدەبیاتی زانکۆی عەننابی جەزائیر و بەشی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین لە ھەولێر. خەزنەدار ئەندامی کۆڕی زانیاریی کورد بوو. سەرپەرشتی ژمارەیەکی زۆر نامەی زانکۆیی ماستەر و دکتۆرای کردووە.

دکتۆر مارف خەزنەدار یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کورد و ماوەیەکیش سەرنووسەری گۆڤارەکەیان، نووسەری کورد بووە، ھەروەھا چەند ژمارەیەکی گۆڤاری دەفتەری کوردەواریی دەرکردووە و لە گۆڤاری رۆژی کوردستان- شمس کوردستان دەستەی نووسەران و لە گۆڤاری کاروان ڕاوێژکاری ئەدەبی و رۆشنبیری بووە. خەزنەدار بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٨ دا ڕۆژی بڵاوبوونەوەی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان واتە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ی وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی دیاریکرد.

مامۆستا مارف ماڵەکەی کردۆتە مەڵبەندی رووناکی بۆ پاراستنی تێکست و دەستنووس و ئەرشیفی ئەدەبی کوردی و ھەردەم دەرگای ماڵەکەی بۆ قوتابیان کراوەبووە و گەلێک قوتابی سوودیان لەکتێبخانە گەورەکەی وەرگرتووە.

دکتۆر مارف خەزنەدار لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا، لە نەخۆشخانەی شیفا لە شاری هەولێر لە ڕێکەوتی شەوی ٢٠١٠/١٠/٢٥ دا کۆچی دوایی کرد.