محەمەد حوسێن شەریف (محەمەد گۆران)
محەمەد حوسێن شەریف ناسراو بە (محەمەد گۆران)
لەدایکبووی گەڕەکی تەیراوەی شاری 'هەولێرە' ساڵی ۱۹۷٥
دەرچووی کۆلێژی ئادابە (زمان) بەشی زمانی کوردی ساڵی ۱۹۹۷
ماوەی ۲٥ ساڵە مامۆستایە و هاوشان لەگەڵ پیشەی مامۆستایەتی لەساڵی ۱۹۹٨ هاتۆتە ناو دنیای نووسین و سەرەتا لەکاری ڕۆژنامەوانییەوە دەستپێکردوە.
لەبەشێکی زۆر لەڕۆژنامە و گۆڤارەکانی هەولێر کاری کردووە و لە ئێستا بەڕێوەبەری نووسینیە لە گۆڤاری دیوان کە مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی لە هەولێر دەری دەکات.
سێ کتێبی چاپکراوی هەیە
۱ ڕەمزی نافیع ڕۆڵەیەکی هەولێری فیداکاری سەربەخۆیی کوردستان، چاپی دووەمی ساڵی ۲۰۲۱ بڵاوکرایەوە
۲ خانی لەپ زێڕین و شەڕی شەش مانگەی قەڵای دمدم، چاپی هەولێر و ئەوروپا ۲۰۲۲
۳ میر محمەدەمین دەرگەڵەیی، هەولێر چاپی ۲۰۲۲
- مولازم حهلیم، ئهو ژنهى دهبووایه ههموومان بیناسین!
- ڕەمزی نافیع ڕۆڵەیەکی هەولێری فیداکاری سەربەخۆیی کوردستان
- خانى لهپ زێڕین و شەڕی شەش مانگەی قەڵای دمدم
- میر محمەدەمین دەرگەڵەیی
تۆمارێکی تایبەت بۆ کورد کۆلێکت لەلایەن بەرێز (محەمەد گۆران) سەبارەت بە ژیان و کارنامەی خۆی ڕێکەوتی 09-11-2022