ڕواندز
پێداچوونەوی ٢١:٥٦، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە « ڕەواندز شارێکە کە دەکەوێتە پارێزگای '''ھەولێر'''، لە باشووری کوردستان، نزیک سنووری دەستکردی نێوان ئێران و تورکیا. ڕواندز ١٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتەوە لە تاڤگەی بێخاڵەوە دوورە. شارۆچکەکە ١٢٣ کیلۆمەتر لە '''ھەولێر'''ەوە دوورە. قەزایەکە چواردەورە کر...»ەوە)
ڕەواندز شارێکە کە دەکەوێتە پارێزگای ھەولێر، لە باشووری کوردستان، نزیک سنووری دەستکردی نێوان ئێران و تورکیا.
ڕواندز ١٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتەوە لە تاڤگەی بێخاڵەوە دوورە. شارۆچکەکە ١٢٣ کیلۆمەتر لە ھەولێرەوە دوورە. قەزایەکە چواردەورە کراوە بە چیاوە، چیای کۆڕەک لە باشوورییەوە، چیای ھەندرێن لە باکوورییەوە، چیای زۆزیک لە ڕۆژئاوایەوە و چیای برادۆست لە ژۆژھەڵاتییەوە.
ناوی شارەکە لە وشەی (ڕێواندیز) ھاتووە کە بە مانای «قەڵای ڕەواندییەکان» دێت. ناوی (ڕێواند) لە یۆنانی کۆن وەک (ئۆرۆنتێس) دەنووسرا.