ئەڵێی لە چایخانەکەی حەمەڕەق دانیشتووە.

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی:سەرهەنگ عەبدولڕەحمان

305140979 .jpg
  • چوومە چایخانەکەی حەمەڕەق
  • دانیشتم لەسەر کورسییەکی ڕەق و تەق
  • چایەکی بۆ ھێنام بە لەقەلەق
  • پیاڵەکەی بردەوە بە تەقە تەق

لە شاری سلێمانی چایخانەی حەمەڕەق بەناوبانگ بوو، بەدڵنیاییەوە زۆربەمان بەم ناوە ئاشناین و ناوبانگیمان بیستووە،ئەمەش وێنەی ئەو کەسایەتیە بەناوبانگەی ساڵانی شەستەکان و حەفتاکانی سلێمانییە کە ناوی محەمەد یوسف محەمەدەو ناسراوە بە حەمەڕەق و ساڵی 1905 لە گوندی کانی میران ی نزیک شارۆچکەی مەریوان ی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووەو تاوەکو ئێستاش لەیادەوەری بەشێکی زۆری خەڵکی شاری سلێمانی ماوەتەوەو تەنانەت بۆتە ئیدۆمی سەر زاری خەڵک. چونکە لە سلێمانی ھەرکەسێک چای زۆر بخواردایەتەوە، پێیان ئەوت: کاکە خۆ چایخانەی حەمەڕەق نییە. یاخود ئەیانوت ئەڵێی لە چایخانەکەی حەمەڕەق دانیشتووە.

چایخانەی حەمەڕەق سەرەتا لەبەردەرکی سەرا بوو، دواتر چووە تەنیشت سینەما سیروان.

حەمەڕەق ساڵی1976 کۆچی دواییکردو بەمردنیشی چایخانەکەشی نەما.

کاک سەڵاحی حەمەی زەینەب ئەڵێت: ئەم چایخانەیە حەوزێکی گەورە لەناوەڕاستیدا بوو، پڕ بوو لە ماسی رەنگاوڕەنگ، فەرمانبەرانی شار زۆرینەیان لەوێ دائەنیشتن و دەمەتەقێ و یارییان ئەکرد. لەساڵانی شەستەکاندا سوپای عیراق شکا کە ئەچوون بۆ زەڵم، لەداخی ئەم تێکشکانە، دەبابەیەک ڕووی دۆشکەکەی کردە ئەم گازینۆیەو دوو کەسی تیا کوژرا بەناوەکانی عەلی ئاغا و بەشیر گاور، ھەندێ کەسیش بریندار بوون.