تولای حاتەمئۆگیولاری
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)
تولای حاتەمئۆگیولاری ئۆروچ لە ساڵی 1977 لە شاری سەمەنداخ لە دایکبووە
ئابووریناس، سیاسەتمەدار، پەرلەمانتاری خولی 27ی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەرلەمانتاری خولی 28ی یەپەسەی ئەدەن، وهاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) .
هەروەها تولای حاتەمئۆگیولاری ئەندامی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەیە ( TBMM ).
تولای حاتەمئۆگیولاری ئۆروچ لە ساڵی 1977 لە ناحیەی سەمەنداغی سەر بە پارێزگای خێتا لەدایک بووە، بە ڕەچەڵەک عەرەبە.
تولای حاتەمئۆگیولاری هەر لە قۆناغی ئامادەییەوە حەزی لە سیاسەت بووە و تێڕوانینی سۆسیالیزمی وەرگرتووە. لە زانکۆی ئەنادۆڵ لە فاکەڵتی ئابووری خوێندوویەتی .
حاتمئۆغولاری بەشداری چالاکی جۆراوجۆر دەکات بۆ بوژانەوەی کولتوری عەرەبی و زمانی عەرەبی لە تورکیا. ساڵی 1995 بووە یەکێک لە دامەزرێنەرانی وۆرکشۆپی هونەری هاوچەرخ کە هەروەها چالاکیی مۆسیقا و شانۆی عەرەبی بەڕێوەدەبرد.
لە ساڵی 2015 بەشداری لە دامەزراندنی و بەڕێوەبردنی دامەزراوەی توێژینەوەی گەلانی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردووە.
بەشداری لە بزووتنەوەی فێمینیستدا دەکات و بەشداری لە دامەزراندنی ئەکادیمیای ژنانی AMARGİ (2000) و ڕێکخستنی دەستەجەمعی کاری ژنان دەکات.
لە 17ی ئازاری 2021، بەکر شاهین، سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا، داوای قەدەغەکردنی چالاکییە سیاسییەکانی بۆ ماوەی 5 بەسەردا سەپاند.