جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران
«جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نییه كه له چوارچیۆه‌ی هزر و بیری ئیسلامی به مه‌به‌ستی گه‌شه‌ی مه‌عنه‌وی، ڕه‌وشتبه‌رزی و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌ی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕاستای گه‌یشتن به ژیانێكی هاوسه‌نگ و واتادار چالاكی ده‌كات.
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه پابه‌نده به كه‌ڕامه‌تی سرشتیی مرۆڤ، سه‌ربه‌ستی و مافی مرۆڤ، دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، میانه‌ڕه‌وی، نوێخوازی، ڕاوێژ، هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، یهكترقهبوڵكردن و پارێز له تونوتێژی له بیر و كرداردا.
شێوازی جه‌ماعه‌ت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی: بانگه‌شه، ڕاهێنان و په‌روه‌رده، به‌شداریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌خنه و وتووێژه.
ئامانج:
- ١- په‌ره‌سه‌ندن به مه‌عنه‌وییه‌ت و ڕه‌وشتبه‌رزی؛
- ٢- چالاكی له ڕاستای گه‌شه‌ی هاوسه‌نگ و به‌رده‌وامی وڵات؛
- ٣- پته‌وكردنی یه‌كانگیری و یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی به جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كسانی و مافی شارۆمه‌ندی؛
- ٤- جێگیركردنی بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتداریی یاسا و چاكسازیی ئه‌و له‌ڕێی میكانیزمی یاساییه‌وه؛
- ٥- په‌ره‌دان به به‌هاكانی وه‌ك ئازادی، مافی مرۆڤ، مافی ئافره‌تان و مناڵان، ژینگه‌پارێزی، ئاشته‌وایی، یه‌كترقه‌بووڵكردن و دووری له تونوتیژی؛
- ٦- به‌هێزكردنی بنچینه‌ی خێزانیی وه‌ك ژێربه‌نای سانكای كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلام؛
- ٧- جێگیركردنی كولتووری ڕاوێژ و ئاوه‌زی به‌كۆمه‌ڵ.
- سیاسه‌ته‌كان:
- ١- پابه‌ندی به كولتووری وتووێژ، به‌ڕه‌وازانین و ژیانی ئاشتیخوازانه و میانه‌ڕه‌وی له بیر و كرداردا؛
- ٢- ئاماده‌بوون و به‌شداری له چالاكییه‌كانی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری گشتیی له‌و ڕاستایه‌دا؛
- ٣- پێوه‌ندی و هه‌ڵسوكه‌وتی دێموكڕاتیك له‌گه‌ڵ لایه‌ن و ڕێكخراوه و ده‌زگا جه‌ماوه‌رییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ئایینی و كولتووری؛
- ٤- پابه‌ندبوون به كاری به‌كۆمه‌ڵ و ڕێكخراوه‌یی؛
- ٥- ڕاهێنان له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی ئیسلامی و زانستی شه‌رعی؛
- ٦- ڕێزگرتن له جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزایی وڵات.
ئه‌ساسنامه
پاژی یه‌که‌م: کۆی بڕگه‌کان
مادده‌ی ١: جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ڕێكخراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه له بواره‌كانی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا چالاكی ده‌كا و له‌و ئه‌ساسنامه‌یه‌دا به كورتی به‌نێوی جه‌ماعه‌ت ئاماژه‌ی پێ كراوه. مادده‌ی ٢:سنووری جوگڕافیایی چالاكیی جه‌ماعه‌ت سه‌رتاسه‌ری وڵات، له‌خۆی ده‌گرێ. مادده‌ی ٣:ناوه‌ندی سه‌ره‌كی جه‌ماعه‌ت له تارانه و ده‌توانێ به‌پێی یاسای جه‌ماعه‌ت له پارێزگاكان لق و له شاره‌كان نووسینگه پێك بێنیت. مادده‌ی ٤:جه‌ماعه‌ت پابه‌ندی خۆی به یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاده‌گه‌ینێ.
پاژی دووهه‌م: ئه‌ندامه‌تی
مادده‌ی ٥: مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامه‌تی:
- ١- پابه‌ندی به چه‌مكه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام؛
- ٢- پابه‌ندی به یاسای بنه‌ڕه‌تی؛
- ٣- خه‌ڵكی ئێران بێ؛
- ٤- قه‌بووڵكردنی خاڵه‌كانی مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه و بنه‌ما فیکرییه‌کانی جه‌ماعه‌ت؛
- ٥- لانیكه‌م ١٨ ساڵی ته‌مه‌ن بێ؛
- ٦- تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده‌یی؛
- ٧- ئه‌ندامنه‌بوون له لایه‌ن و گرووپه‌كانی سیاسی تر.
تێبینی١: ئه‌گه‌ر شوڕای ناوه‌ندی په‌سندی بكات، ئه‌ندامی فه‌رمی جه‌ماعه‌ت ده‌توانێ ببێته ئه‌ندامی لایه‌نه‌كانی تر كه به‌م چه‌شنه ئه‌ندامه‌تی ئه‌و له جه‌ماعه‌تدا فه‌خری ده‌بێت. تێبینی٢:په‌سندكردنی خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه له‌ئه‌ستۆی لقه. تێبینی٣:پڕۆسه‌ی قه‌بووڵكردن و ئه‌ندامه‌تی به‌پێی ئاییننامه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ندام -په‌سندكراوی شوڕای ناوه‌ندی- جێبه‌جێ ده‌كرێ.
ماددهی٦: جۆری ئه‌ندامان:
- ١- ئه‌ندامی ئاسایی: كه‌سێكی كه مه‌رجه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌ندامه‌تی تێپه‌ڕاندبێ و ده‌توانێ هێندێ به‌رپرسیاره‌تی له ئاستی نووسینگه له‌ئه‌ستۆ بگرێ.
- ٢- ئه‌ندامی چالاك: كه‌سێكی كه مه‌رجه‌كانی قۆناغی دووهه‌می ئه‌ندامه‌تی تێپه‌ڕاندبێ و ده‌توانێ هێندێ به‌رپرسیاره‌تی له ئاستی نووسینگه و لق له ئه‌ستۆ بگرێ.
- ٣- ئه‌ندامی كاریگه‌ر: كه‌سێكی كه مه‌رجه‌كانی قۆناغی سێهه‌می ئه‌ندامه‌تی تێپه‌ڕاندبێ و ده‌توانێ له ته‌واوی ئاسته‌كانی جه‌ماعه‌ت به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌ستۆ بگرێ.
- ٤- ئه‌ندامی فه‌خری: كه‌سێكی كه بناخه و بنه‌ماكان و ڕوانگه‌كانی جه‌ماعه‌تی په‌سند كردبێ و له‌سه‌ر داوای خۆی و یا بانگه‌وازی جه‌ماعه‌ت، بووبێته ئه‌ندام.
- ماددهی٧:مافه‌كانی ئه‌ندامه‌تی له جه‌ماعه‌ت:
- ١- خاوه‌نی مافی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێران به‌پێی یاسا و ڕێساكانی جه‌ماعه‌ت؛
- ٢- مافی ده‌ربڕینی ڕا و بۆچوون هه‌مبه‌ر كاركردی جه‌ماعه‌ت و ئاراسته‌كردنی ڕه‌خنه و پێشنیار له‌ڕێی ڕێوشوێنی گونجاوی جه‌ماعه‌ته‌وه؛
- ٣- مافی دادخوازی و ناڕه‌زایه‌تی به‌پێی یاسا و ڕێساكانی جه‌ماعه‌ت؛
- ٤- مافی ئاگاداری له كاروباری جه‌ماعه‌ت له‌ڕێی ڕێوشوێنی فه‌رمی جه‌ماعه‌ت به‌پێی یاسا؛
- ٥- به‌هره‌مه‌ندی له پشتیوانیی یاسایی، ماددی و مه‌عنه‌وی جه‌ماعه‌ت، به‌پێی توانایی جه‌ماعه‌ت، به‌مه‌رجێک به‌هۆی ئه‌ندامه‌تی له جه‌ماعه‌تدا تووشی گرفت بوو.
- مادده‌ی ٨: ئه‌ركی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌ت:
- ١- تێكۆشان له ڕاستای گه‌شه‌ی تاكه‌كه‌سی و پاككردنه‌وه‌ی نه‌فس و پابه‌ندی به په‌رستشه‌كان و ڕه‌وشتبه‌رزی؛
- ٢- پابه‌ندی به ناوه‌ڕۆكی مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه، به‌ڵگه‌كانی پلهبان و هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌كانی جه‌ماعه‌ت؛
- ٣- جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ڕاسپێردراو و پابه‌ندی به بڕیار و یاساكانی جه‌ماعه‌ت؛
- ٤- تێكۆشان له ڕاستای گه‌یشتن به ئامانج و به‌رنامه‌كانی جه‌ماعه‌ت؛
- ٥- تێكۆشان له ڕاستای پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی وڵات و خزمه‌ت به هاوچه‌شنان؛
- ٦- تێكۆشان بۆ تێگه‌یشتنی دروست له ئیسلام و بانگه‌شه‌ی خه‌ڵك بۆ گوێڕایه‌ڵی له‌و؛
- ٧- به‌شداریی پێداگرانه له چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت و ئاماده‌بوونی ڕێکوپێک و چالاك له دانیشتنه‌كاندا؛
- ٨- به‌خشینی به‌رده‌وامی مافی ئه‌ندامه‌تی به ڕێژه‌ی ٣ له سه‌دی داهاتی مانگانه.
تێبینی ۱: سێ له یه‌كی مافی ئه‌ندامه‌تی كه وه‌رده‌گیرێ، بۆ نووسینگه‌ی ناوه‌ندی ڕه‌چاو ده‌كرێ. تێبینی ۲:به‌خشینی مافی ئه‌ندامه‌تی، هیچ داوایه‌ك هه‌مبه‌ر سامانی جه‌ماعه‌ت بۆ ئه‌ندامان پێك ناهێنیت. مادده‌ی ٩:كۆتایی ئه‌ندامه‌تی له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕوو ده‌دا:
- ١- قه‌بووڵكردنی ده‌ست له‌كاركشانه‌وه‌ی ئه‌ندام له‌لایه‌ن لق و په‌سندكردنی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌ری ناوه‌ندی؛
- ٢- له‌ده‌ستدانی هه‌ركام له مه‌رج و ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامه‌تی ئاماژه‌پێكراو له مادده‌ی ٥ و ٨؛
- ٣- ستاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌ری ناوه‌ندی به‌پێی یاسای سه‌رپێچییه‌كان.
تێبینی:بڕیار سه‌باره‌ت به خاڵه‌كانی ١ و ٢ له ئه‌ستۆی لقه و به په‌سندكردنی لێژنه‌ی دادوه‌ری ناوه‌ندی دێته دی.
پاژه‌ی سێهه‌م: ڕێكخراوه و بنه‌ماكان
مادده‌ی١٠: بنه‌ماكانی جه‌ماعه‌ت بریتین له:
- ١ـ کۆنگره؛
- ٢ـ شۆڕای ناوه‌ندی؛
- ٣ـ ئه‌مینداری گشتی؛
- ٤- ده‌سته‌ی چاوه‌دێری؛
- ٥ـ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
کۆنگره:
ماددهي١١ :کۆنگره به‌رزترین پله‌ی جه‌ماعه‌ته که ئه‌ندامه‌کانی بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن. تێبینی:ڕاده‌ی پێویستی فه‌رمیبوونی كۆنگره له پله‌ی یه‌كه‌م، دوو له سێی ئه‌ندامان و ڕاده‌ی پێویستی بڕیاره‌كانی كۆنگره ڕێژه‌ی زۆرینه‌یه.
ماددهي١٢: ئه‌ندامانی کۆنگره بریتین له:
- ١ـ ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی شوڕای ناوه‌ندی؛
- ٢ـ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و به‌رپرسانی لقه‌كان؛
- ٣ـ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی چاودێری ناوه‌ندی؛
- ٤ـ هه‌ڵبژارده‌ی لقه‌كان.
تێبینی١:هه‌ڵبژێراوانی كۆنگره له نێو ئه‌ندامانی كاریگه‌ری جه‌ماعه‌ت هه‌ڵده‌بژێردرێن. تێبینی٢:دانیشتنی دووهه‌می كۆنگره دوای تێپه‌ڕبوونی ٢ ساڵ له ڕێكه‌وتی كۆنگره به مه‌به‌ستی تاوتوێی بنه‌ماكانی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت. تێبینی٣:كۆنگره‌ی تایبه‌ت له كاتی پێویستدا و له‌سه‌ر داوای لانیكه‌م سێ له چواری ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی یا لانیكه‌م دوو له سێی ئه‌ندامانی كۆنگره به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌ساسنامه به‌ڕێوه ده‌چێ. تێبینی٤:ئه‌گه‌ر كۆنگره له جاری یه‌كه‌م به ڕێژه‌ی پێویست نه‌گه‌یشت، لانیكه‌م دوای مانگێك به ئاماده‌بوونی نیوه و كۆی یه‌ك كه‌س له ئه‌ندامان، به‌ڕێوه ده‌چیت. ئه‌گه‌ر كۆنگره جاری دووهه‌م به ڕێژه‌ی پێویست نه‌گه‌یشت، دوای مانگێك به ئاماده‌بوونی لانیكه‌م یه‌ك له سێی ئه‌ندامان به‌ڕێوه ده‌چیت. ئه‌گه‌ر كۆنگره له جاری سێهه‌میش نه‌گه‌یشته ڕێژه‌ی پێویست، شوڕای ناوه‌ندی پێویسته هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بباته‌وه و كۆنگره‌ی نوێ پێك بێنیت.
تێبینی٥:بانگهێشت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی كۆنگره له‌لایه‌ن شوڕای ناوه‌ندی و له‌ڕێی ڕاگه‌یاندن له ڕۆژنامه‌ی كهسیرهتولئینتشار یا نامیلكه و یا له‌ڕێی شێوازه‌كانی نوێی پێوه‌ندییه‌وه پێك دێت. ڕاگه‌یاندنی پێكهێنانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م لانیكه‌م ٢٠ ڕۆژ و نۆره‌ی دووهه‌م لانیكه‌م ١٠ ڕۆژ پێش به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره له ڕۆژنامه‌ی دیاریكراو ڕاده‌گه‌یندرێت و یان داوه‌تنامه به دوایین ئادره‌سی ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه ده‌نێردرێت. فه‌رمانی دانیشتنی كۆنگره پێویسته به ته‌واوه‌تی له ڕاگه‌یاندنه‌كه و یا داوهتنامهكهدا تۆمار بكرێت.
تێبینی٦:كۆنگره له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پێكهاتوو له سه‌رۆك، جێگری سه‌رۆك و به‌رده‌ست كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو له كۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڕێوه ده‌چیت. لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆنگره، دانیشتنه‌كه به‌پێی ئه‌ساسنامه و ده‌ستووری دانیشتنی تۆماركراو له ڕاگه‌یاندن و داوهتنامهكهدا به‌ڕێوه ده‌بات.
تێبینی٧:ئه‌گه‌ر شوڕای ناوه‌ندی به‌بێ بیانوویه‌كی ڕه‌وا له كاتی دیاریكراودا كۆنگره پێك نه‌هێنیت، به داوای نیوه كۆی یه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره، لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره دیاری ده‌كرێ. تێبینی٨:شوڕای ناوه‌ندی ده‌توانێ له كه‌سانی تر بۆ به‌شداری له كۆنگره، به‌بێ مافی ده‌نگدان وه‌ك میوان بانگهێشت بكات.
ماددهی١٣: ئه‌رک و ئاستي ده‌سه‌ڵاتي کۆنگره:
- ١- هه‌ڵبژاردنی ئه‌مینداری گشتیی به ده‌نگی لانیكه‌م نیوه كۆی یه‌كی ئاماده‌بووان بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ؛
- ٢- هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی به ده‌نگی یه‌ك له سێی ئه‌ندامانی ئهمادهبوو بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ؛
- ٣- هه‌ڵبژرادنی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی به ده‌نگی لانیكه‌م نیوه كۆی یه‌كی ئاماده‌بووان بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ؛
- ٤- چاكسازي و په‌سه‌ندکردنی مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه‌ی جه‌ماعه‌ت؛
- تێبینی:كۆی بڕگه‌كانی مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه به ده‌نگی دوو له سێی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو و پێشنیاری نوێ به ده‌نگی نیوه كۆی یه‌كی ئاماده‌بووان په‌سند ده‌كرێ.
- ٥- په‌سندكردنی سیاسه‌ته‌كانی گشتیی جه‌ماعه‌ت؛
- ٦- لێكۆڵینه‌وه له كاركردی ڕوكنهكانی تری جه‌ماعه‌ت؛
شۆڕای ناوه‌ندی:
مادده‌ی١٤:شۆڕای ناوه‌ندی دوای کۆنگره، به‌رزترین پێگه‌ی بڕیاردانی جه‌ماعه‌تی هه‌یه ماددهی١٥:ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی و جێگری شۆڕای ناوه‌ندی به‌ڕیز ده و سێ که‌سن و به‌ده‌نگی شاراوه و به‌ده‌ستهێنانی لانیکه‌م یه‌ک له‌سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن. تێبینی١:له كاتی كۆچی دوایی، ده‌ست له كاركشانهوه و یان دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر كام له ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی شوڕای ناوه‌ندی به ڕیزبه‌ندی ده‌نگه‌كان، ئه‌ندامانی جێگر، جێ‌نشین ده‌بن و ئه‌گه‌ر دوای جێنشینبوونی ئه‌ندامانی جێگر، ڕێژه‌ی ئه‌ندامان كه‌متر له ٨ كه‌س بوو، كۆنگره‌ی تایبه‌تی خێرا ئه‌ندامی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت. تێبینی٢: دانیشتنه‌كانی شوڕای ناوه‌ندی لانێكهم هه‌ر به دوو مانگ جارێك به‌ڕێوه ده‌چێ و به به‌شداری دوو له سێی ئه‌ندامان به فه‌رمی ده‌ناسرێ. په‌سندكراوه‌كانی شوڕا به ده‌نگی نیوه كۆی یه‌كی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو جێمتمانه ده‌بێ. ئاماده‌نه‌بوونی هه‌ركام له ئه‌ندامان له ٣ دانیشتنی به‌دوای یه‌كدا و یان ٥ دانیشتنی دهورهییدا به‌بێ بیانوویه‌كی پاساوهه‌ڵگر -به دیاریكردنی شوڕای ناوه‌ندی- وه‌ك حوكمی ده‌ست لهكاركشانهوه له شوڕای ناوه‌ندی هه‌ژمار ده‌كرێ و به ڕیز ئه‌ندامانی جێگر، جێنشینی ده‌كرێن. تێبینی٣: هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی شۆڕای ناوه‌ندی و ئه‌مینداری گشتی بۆ خوله‌کانی دوایی ئازاده. تێبینی٤:به کۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی، پێویسته شۆڕای ناوه‌ندی هه‌تا دیاریکردن و ده‌ست به‌کاربوونی شۆڕای ناوه‌ندی نوێ، کاروبار و ئه‌رکه یاساییه‌کانی خۆی به‌ڕێوه ببات. ماددهی١٦:ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتی شۆڕای ناوه‌ندی:
- ١ـ به‌ڕێوه‌بردنی په‌سندكراوه‌كانی كۆنگره؛
- ٢ـ چاودێری و به‌راوردكردنی ته‌واوی كار و چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت؛
- ٣- پێشنیاری لابردنی ئه‌مینداری گشتی به كۆنگره به ده‌نگی دوو له سێی ئه‌ندامان؛
- ٤- به‌رنامه‌ڕێژی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ساسنامه و دابینكردنی ڕه‌شنووسی مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كان و خستنه‌ڕووی ڕاپۆڕتی كاركردی جه‌ماعه‌ت؛
- ٥- په‌سندكردنی ئامانج و ڕێكاره‌كانی ٤ ساڵه‌ی جه‌ماعه‌ت له چوارچێوه‌ی مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه‌دا؛
- ٦- په‌سندكردنی پێكهاته‌ی ئیداری جه‌ماعه‌ت؛
- ٧- په‌سندكردنی پێڕست و بودجه‌ی ساڵانه‌ی جه‌ماعه‌ت؛
- ٨- په‌سندكردنی به‌ربژێره‌كانی پێشنیاریی ئه‌مینداری گشتیی بۆ وه‌ئه‌ستۆگرتنی پۆسته‌كانی ئیداری و سه‌رۆكی شوڕا؛
- ٩- به‌دواداچوون به داوای پێداچوونه‌وه‌ی فهرمانهكای ده‌ركراو له لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌رییه‌وه؛
- ١٠- پێكهێنانی شوڕای ڕاوێژكاری ناوچه‌كان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی پارێزگاكان؛
- ١١- په‌سندکردنی دروشم و مۆری جه‌ماعه‌ت؛
- ١٢- ڕاڤه‌ی په‌سندكراوه‌كانی كۆنگره، مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه و بهڵگهنامهكانیتری باڵای جه‌ماعه‌ت.
- ١٣- ڕازیبوون به دامه‌زراندنی لقی پارێزگایی و نووسینگه‌ی شارستانی به‌پێی یاسا و ڕێساكانی پێوه‌ندیدار؛
- ١٤- په‌سندكردنی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی چاوه‌دێری ناوه‌ندی به پێشنیاری به‌رپرسی لێژنه‌ی چاوه‌دێری؛
- ١٥- ڕه‌چاوكردنی ڕوانگه‌ی بیروڕا و سیاسه‌تی جه‌ماعه‌ت و بڕیاردان سه‌باره‌ت به یه‌كگرتوویی یا هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌ن و بزاڤ و پێكهاته‌كانی تر.
ئه‌مینداری گشتی ماددهی١٧: ئه‌مینداری گشتی به‌رزترین پله‌ی جه‌ماعه‌ته و جیا له كۆنگره، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ته‌واوی به‌شه‌كانی تری جه‌ماعه‌تدا هه‌یه. تێبینی: یه‌كێك له ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی به پێشنیاری ئه‌مینداری گشتی و په‌سندكردنی شوڕای ناوه‌ندی وه‌ك جێگری ئه‌مینداری گشتی دیاری ده‌كرێت. ماددهی١٨:ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مینداری گشتی:
- ١ـ سه‌رۆکایه‌تی شۆڕای ناوه‌ندی؛
- ٢- سه‌یته‌ره و چاوه‌دێری به‌سه‌ر چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت؛
- ٣- پاراستن و پته‌وكردنی ته‌كووزی و یه‌كپارچه‌یی جه‌ماعه‌ت؛
- ٤- چاوه‌دێری شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌یی؛
- ٥- پێشنیاری به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و جێگران، به‌رپرسی لێژنه‌ی دادوه‌ری و سكرتێری شوڕا به شوڕای ناوه‌ندی بۆ په‌سندكردن و ده‌ربڕینی ده‌ستووره‌كانی پێوه‌ندیدار و قه‌بووڵ، ده‌ست لهكاركشانهوه و یان لهسهركارلادانیان؛
- ٦- خستنه‌ڕووی سكاڵا له‌لایه‌ن جه‌ماعه‌ت و وڵامدانه‌وه به سكاڵای كه‌سانی هه‌قیقی و یاسایی له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی دادوه‌ری و چاره‌سه‌ری سكاڵاكان؛
- ٧- ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی جه‌ماعه‌ت؛
- تێبینی: ئه‌مینداری گشتی ده‌توانێ به په‌سندكردنی شوڕای ناوه‌ندی، كه‌س یا كه‌سانێك وه‌ك وته‌بێژ دیاری بكات.
- ٨- ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كانی شوڕای ناوه‌ندی به لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی؛
- ٩- هه‌ڵبژاردنی ڕاوێژكارانێك له بواره جۆراوجۆره‌كاندا به پێی پێویست؛
- ١٠- به‌ڕێوه‌بردنی پێوه‌ندییه به‌ربڵاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی جه‌ماعه‌ت.
لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی ماددهی١٩: لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی، به‌رزترین پێگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ته بۆ جێبه‌جێكردنی په‌سه‌ندکراوه‌کانی شۆڕای ناوه‌ندی و له ئه‌مینداری گشتی، به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و جێگره‌كانی ناوه‌ندی پێك دێت. تێبینی١:ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی به پێشنیاری ئه‌مینداری گشتی و په‌سندكردنی شوڕای ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێن. تێبینی٢: به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی له‌ژێر چاوه‌دێری ئه‌مینداری گشتی و به هه‌واهه‌نگی ئه‌و، كاروباری جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات و له دانیشتنه‌كانی شوڕای ناوه‌ندی به‌بێ مافی ده‌نگدان به‌شداری ده‌كات. ماددهی٢٠:ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی:
- ١- جێبه‌جێكردنی په‌سندكراوه‌كانی شوڕای ناوه‌ندی؛
- ٢- به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه‌كانی كرداری جه‌ماعه‌ت؛
- ٣- تاوتوێ و لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كانی جه‌ماعه‌ت و به‌رنامه‌ڕێژیی گونجاو؛
- ٤- دابینكردنی به‌ستێنی شیاو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره دوای په‌سندكردنی شوڕای ناوه‌ندی؛
- ٥- پێشنیاری بودجه‌ی ساڵانه و ڕاپوڕتی كاردكردی ماڵی جه‌ماعه‌ت بۆ په‌سندكردنی شوڕای ناوه‌ندی؛
- ٦- دابینكردن و داڕشتنی ئاییننامه و شرۆڤه‌ی ئه‌ركی جێگران، لق و نووسینگه‌كان؛
- ٧- لێپرسینه‌وه له چالاكییه‌كانی جێگران و لقه‌كان.
لێژنه‌ی چاوه‌دێری ماددهی٢١:لێژنه‌ی چاوه‌دێری، پایه‌ی چاوه‌دێری جه‌ماعه‌ته که به‌رپرسی ئه‌و له لایه‌ن كۆنگره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌رپرس ٤ كه‌س له ٤ ناوچه‌كان به شوڕای ناوه‌ندی پێشنیار ده‌دا. ماددهی٢٢: ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتی لێژنه‌ی چاوه‌دێری: ١- چاوه‌دێری به سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی دروستي ناوه‌ڕۆکی مه‌ڕامنامه و ئه‌ساسنامه‌ی جه‌ماعه‌ت و كاركردی شۆڕای ناوه‌ندی و لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی؛ ٢- ئاراسته‌كردنی ڕاپوڕت به كۆنگره؛ ٣- په‌یجوری و لێكۆڵینه‌وه له سه‌رپێچییه‌كانی ڕێكخراوه‌یی و ڕاگه‌یاندنی خاڵه گرینگه‌كان به لێژنه‌ی دادوه‌ری؛ ٤- به‌شداری له دانیشتنه بنه‌ماكانی جه‌ماعه‌ت به‌بێ مافی ده‌نگدان؛ تێبینی:به‌شداری به‌رپرسی لێژنه‌ی چاوه‌دێری له دانیشتنه‌كانی شوڕای ناوه‌ندی به‌بێ مافی ده‌نگدان پێویسته ٥- پێكهێنانی لێژنه‌ی چاوه‌دێری له لقه‌كان؛ ٦- ئاراسته‌كردنی ڕاپوڕت به شوڕا به ماوه‌ی هه‌ر ٦ مانگ جارێك. تێبینی١:ئه‌ندامانی لێژنه‌ی چاوه‌دێری نابێ له به‌شه‌كانی تری جه‌ماعه‌ت به‌رپرسیاره‌تیان هه‌بێ. تێبینی٢:ئاییننامه‌ی لێژنه‌ی چاوه‌دێری له لایه‌ن شوڕای ناوه‌ندی په‌سند ده‌كرێ. تێبینی٣:لێژنه ده‌توانێ له ڕاستای جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی، ده‌ستڕه‌سی به ته‌واوی به‌ڵگه‌ی پێویستی هه‌بێ. تێبینی٤:ئه‌گه‌ر به‌رپرسی لێژنه‌ی چاوه‌دێری كۆچی دوایی بكات و یا ده‌ست له كار بكێشیته‌وه، شوڕای ناوه‌ندی یه‌كێك له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی چاوه‌دێری ناوه‌ندی وه‌ك به‌رپرسی كاتی لێژنه تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره دیاری ده‌كا.
پاژی چواره‌م: سه‌رچاوه‌ی ماڵیی و داهاتی جه‌ماعه‌ت
ماددهی٢٣: سه‌رچاوه‌كانی دارایی جه‌ماعه‌ت بریتین له:
- ١- مافی ئه‌ندامه‌تی ئه‌ندامان؛
- ٢- یارمه‌تییه‌کانی نه‌ختی و نانه‌ختینه‌یی كه‌سانی هه‌قیقی و یاسایی؛
- ٣- داهاتی به‌ده‌ستهاتوو له چالاكییه یاساییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له چوارچێوه‌ی ته‌وه‌ری چالاكی، ئامانج و ئه‌ساسنامه.
تێبینی١:ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی دارایی و گه‌ڵا نهرخدارهكان به واژووی ئه‌مینداری گشتی و جێگری پێوه‌ندیدار و مۆری جه‌ماعه‌ت جێمتمانهیه. تێبینی٢:هه‌رجۆره كه‌ڵكوه‌رگرتنی جه‌ماعه‌ت له سه‌رچاوه و كه‌ره‌سه‌ی حكوومه‌تیی ده‌زگاكانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌وه‌ری مادده‌ی ٥ی یاسای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وڵات قه‌ده‌غه‌یه. ماددهی٢٤:ته‌واوی داهات، سه‌رچاوه، بژێو و خه‌رجییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له تێنووسی یاساییدا تۆمار ده‌كرێن و شرۆڤه و دوابهراوردی ئه‌و له كۆتایی هه‌ر ساڵێكی ماڵی بۆ پێداچوونه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌ست لێژنه‌ی مادده‌ی ١٠ی لایه‌نه‌كان تێبینی١:ساڵی ماڵی جه‌ماعه‌ت به‌پێی ساڵی كۆچی هه‌تاوییه. تێبینی٢: ته‌واوی داهات و پوڵی جه‌ماعه‌ت له حیساوێكی تایبه‌ت به نێوی جه‌ماعه‌ت له بانكه‌كانی فه‌رمی وڵات پارێزگاری لێ ده‌كرێ.
پاژی پێنجه‌م: هه‌ڵوه‌شانه‌وه
ماددهی٢٥: جه‌ماعه‌ت بۆ كاتێكی دیارینه‌كراو پێك هاتووه؛ به‌ڵام به پێشنیاری سێ له چواری ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی تایبه‌ت و دوای په‌سندكردنی لێژنه‌ی مادده‌ی ١٠ی لایه‌نه‌كان، جه‌ماعه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. تێبینی۱:له دۆخی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جه‌ماعه‌ت، لێژنه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه پێكهاتوو له ٥ كه‌س له ئه‌ندامانی كۆنگره و به ده‌نگی نهێنی نیوه كۆی یه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن؛ دوای دانه‌وه‌ی قه‌رز و وام و وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی جه‌ماعه‌ت، ته‌واوی داراییه‌كانی ڕ‌اگوێزراو و مردهماڵیی جه‌ماعه‌ت، به ڕه‌چاوگرتنی مافی حكوومه‌ت، ژێر چاوه‌دێری دادگای شوێنی جێگربوونی نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی وڵات و نوێنه‌ری دادستانی ناوچه، به ڕێكخراوه و دامه‌زراوه‌كانی هاوچه‌شن و بنكه خێرخوازییه‌كانی هاوبیر، ده‌به‌خشه‌رێت. تێبینی٢:هه‌ر جۆره چالاكییه‌ك به‌نێوی جه‌ماعه‌ت دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌یه.
ماددهی٢٦:چالاكی جه‌ماعه‌ت له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه كۆتایی پێ دێت:
- ١- هه‌ڵوه‌شانه‌وه به‌پێی ئه‌ساسنامه و دوای ڕاگه‌یاندن به وه‌زاره‌تی وڵات؛
- ٢- حوكمی مسۆگه‌ری دادگا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی.
پاژی شه‌شه‌م: مادده لاوه‌كییه‌كان ماددهی٢۷: ئه‌و كارانه‌ی كه له مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه‌دا پێشبینی كراوه و پێویستی به ئیجازه‌نامه له سه‌رچاوه یاساییه‌كانی پێوه‌ندیداره‌وه هه‌یه، دوای به‌ده‌ستهێنانی ئیجازه‌نامه‌ی پێوه‌ندیدار ده‌توانێ ده‌ست به‌كار بكا.
ماددهی٢٨:ئه‌و ئه‌ساسنامه‌یه له شه‌ش پاژ و ٢٨ مادده و ٣٥ تێبینیدا له بڕواری ۱۳۹۸/۰۸/۱۶ له كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌ت په‌سند كراوه.[١]
- ↑ سەرچاوە: islahweb