جەمال موفتی
جەمال موفتی کوڕی میرزا حوسەین ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مەھاباد لە دایکبووە. تا قۆناغی دواناوەندی ھەر لەو شارە خوێندوویەتی. لە سەرەتای لاوێتییەوە خولای ھونەری بووە و گۆرانی چڕیوە.
جەمال قوتابی مەکتەبی تایەر تۆفیق و عەلی مەردان بووە و لە پەنا ئەوەشدا حەسەن زیرەک و محەممەد ماملێ زۆر لەسەری کاریگەر بوون. لەگەڵ ھاوڕێ ھونەرمەندەکانی عەبدوڵڵا وەیسی و کەریم بلووری دەستی بە کاری ھونەری کردووە، ساڵی ١٩٧٦–١٩٧٧ لە (خانەی جەوانانی مەھاباد) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی چەن گۆرانییەکی پێشکەش کرد. زۆربەی بەرھەمەکانی لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەھاباد و بە یارمەتی قادر سەیاحی تۆمار کراون.
ماموستا تایەر تۆفیق بە نامەیەک تاریفی دەنگی جەمالی کردووە و ئیزنی پێ داوە مەقام و گۆرانییەکانی بڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جەمال موفتی خۆی زۆر دەنگی نوێی ئەوکاتی وەکوو مکایل پێ گەیاندووە.
بەرھەمەکانی ئەم ھونەرمەندە دوو بەشی (شۆڕشگێڕانە) و (ئەویندارانە) لەخۆ دەگرن؛ کە یان بە شێوەی دەنگ یان بە شێوەی کلیپی ڕەش و سپی لەبەر دەستن. موفتی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ھونەر و موزیکی کوردی دانا و جگە لە وتنەوەی گۆرانی باقی گۆرانیبێژان شێوازی تایبەت بە خۆیشی ھەبوو.
ژیانی پێشمەرگایەتی
جەمال موفتی ھونەرمەندێکی پێشمەرگە و ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو.
دوای ئەوەی کوردستان کەوتەوە ژێر دەستی پێشمەرگە لە بۆکان بوو بە مامۆستا و دواتر لەگەڵ داخرانی قوتابخانەکان ڕووی لە چیا کردەوە.
ساڵی ١٩٨١ لە نزیک چوارچرا بە دەستی ڕژیمی ئێران شەھید کرا و لە گۆڕستانی شاری بۆکان بە خاک ئەسپێردرا.[١]
بەرھەمەکان
بەشێک لە بەرھەمەکان:
- کیژەکەی کافرۆش
- گوڵاڵە سوورە
- تۆ نامری چاوەکانم
- مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم
- کوڕە مەکە
- غەریبم
- من جوتیارم
- دەست گرن
- ئەی موتریبی حەریفان
- نەمام نەمامە
- کراس زەدرێ
- ئەی وەی زارا
- سەیری زەمان
- بارانە
- خاڵۆ ڕێبوار
- بیرەوەری دووی ڕێبەندان
- کارگەرین جەنگاوەرین
- سەدەی بیستەمە
- کوورەی یادگار
- دەخیلم
- لیمۆ ھەی لیمۆ
- تۆی نازەنینم
- بەھار ھاتەوە
- شلێ یار
- کۆڵان بە کۆڵان
- ھەی ھەرمێ
- داماوم
- بە ناڵەی بێدەنگ
- من گرفتارم
- بای نەسیم
- ↑ سەرچاوە:wikipedia