حەمامی موفتی
Jump to navigation
Jump to search
حەمامی موفتی یەکێکە لەو گەرماوە دەگمەنانەی تائێستاش ژنان بۆی دەچن، مێژوویەکی کۆنی هەیەو دەکەوێتە گەڕەکی سابونکەران، لەلایەن بنەماڵەی بابانەکانەوە لە ساڵی ١٧٨٨ بنیاتنراوە. دیوارەکانیشی بە بەردی مەڵەندی و ناوەوەی حەمامەکەش هەمووی لە قسڵ و قوڕ و خشتی سوور دروستکراوە، جگە لە حەمامی موفتی سێ حەمامی کۆنی تر لە سلێمانی هەن ئەوانیش، سورەت، سلێمان و شێخ مارفن.