حەکیم کاکەوەیس

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

حەکیم کاکەوەیس، ساڵی 1949 لە گوندی حەساری گەورەی نزیک شاری کەرکووک لەدایکبووە.

66547s (18).jpg

ساڵی 1957 دەستی بە خوێندنی سەرەتایی کردووە لە قوتابخانەی گوندی دارەمان. خوێندنی ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە.

حەکیم عەبدوڵڵا کاکەوەیس، نووسەر و وەرگێڕی کوردە و ناسراوە بە حەکیم کاکەوەیس، باوکی چوار کوڕ و کچێکە.

حەکیم کاکەوەیس، ساڵی 1949 لە گوندی حەساری گەورەی نزیک شاری کەرکووک لەدایکبووە.

ساڵی 1957 کاتێک یەکەم قوتابخانە لە گوندی دارەمان بەدووری 6 کم لە حەسار کراوەتەوە حەکیم کاکەوەیس لەو قوتابخانەیە چووەتە بەر خوێندنی سەرەتایی و قۆناغی ئامادەیی لە کەرکووک تەواوکردووە و ساڵی 1973 بەشی بیرکاری لە کۆلیژی زانست لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.

دوای زانکۆ تاکوو کۆتایی شۆڕشی ئەیلول پێشمەرگە بووە. هاوینی 1975 لە بەغدا وەکوو فەرمانبەری پرۆگرامسازی لە وەزارەتی پلاندادان دامەزراوە و تاکوو ساڵی 1980 بەردەوام بووە.

پاشان لە زاخۆ کراوەتە سەربازی یەدەگ و دوای ماوەیەک کە شەڕی ئێراق- ئێران دەست پێدەکات، داوای لێ دەکەن ببێتە بەعسی و ئەوێی جێهێشتووە و لە ساڵی 1984 خۆی دەگەیێنێتە وڵاتی سوید و لەوێ دەگیرسێتەوە.

حەکیم کاکەوەیس، لە ساڵی 2000 بەهۆی نەخۆشی دڵەوە خانەنشین کراوە. بەهۆی نەخۆشی سوید جێ دەهێلێت و دەگەڕێتەوە بۆ زیدی خۆی لە کوردستان و لە گوندی حەسار لە کەرکووک، ژیانی خۆی بە خوێندنەوە و نووسین و وەرگێڕان بەسەر بردووە.

ئەو زیاتر لە عەرەبی و سویدی بەرهەمەکانی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە. زۆربەی بەرهەمەکانی مەسعوود محەمەد کوڕی مەلای گەورەی کۆیەی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە.

-2024 130732.jpg

بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چوەتە نەخۆشخانە لە بەغدا و ڕۆژی یەکشەممە 18-11-2018 لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد.

بەرھەمەکان

حەکیم کاکەوەیس 28 بەرھەمی ھەن. ئەو زیاتر وەرگێڕانی لە عەرەبی و سویدی بۆ کوردی کردووە. زۆربەی بەرھەمەکانی مەسعوود محەممەدی بۆ کوردیی سۆرانی وەرگێڕاون. ئەمانە بەشێک لە بەرھەمە نووسراوە و وەرگێڕدراوەکانی ئەون:

نووسراوەکان

  • تەونی جاڵجاڵۆکە
  • ئەوەی نابێ بگوەرێ دەبێ بگوەرێ
  • مەملەکەتی سەگەکان
  • نەتەوایەتی کورد و ئیسلامەتییەکەی
  • سەگەکە چوارەمیان بوو

وەگێڕدراوەکان

  • 1984
  • کێڵگەی ئاژەڵ
  • تاوان و سزا
  • کیمیاگەرەکە
  • کۆلارەفڕێن
  • شاخەکانیش دەنگیان دایەوە
  • بەردیش بەدەنگ دێ؛ منداڵی لە کەمبۆدیا ١٩٧٥ - ١٩٨٠
  • ھێسە، ھێرمان، گورگی ڕووتەڵان، وەرگێڕانی حەکیم کاکەوەیس، ھەولێر: دەزگای وەرگێڕان، چاپی یەکەم: ٢٠٠٧.
  • بەزمی تەگەکە
  • کۆچ ھەڵیبژاردم

وەرگێڕدراوەکانی مەسعوود محەممەد

  • حەجێکی تر بۆ بەردەرگای خەتێی زانا
  • کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆچی بە شێتخانە دەچێت؟
  • بۆ گورباشۆڤی مەزن: لەگەڵ سڵاو و ھیواخوازیدا
  • بۆچوونێک لەسەر لێکدانەوەی مرۆیی مێژوو
  • لە پێناوی پتەوکردنی برایەتی عارەب و کورددا
  • پەرەسترۆیکای گۆرباشۆڤ
  • دەمودووی ھزر
  • لسان الکرد
  • زمانی کورد
  • نامەکانی مەسعوود محەمەد
  • ھاوسەنگکردنەوەی تەرازوویەکی سەنگەلا