دوا ڕۆژەکانی بابلۆ
شانۆیی (دوا ڕۆژەكانی بابلۆ) كارێكی هاوبەشی (سۆ ماركێتینگ)و بەشی هونەری شانۆی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیریی‌و هونەری سلێمانی بوو.
شانۆگه‌رییه‌كه له جۆری به‌رهه‌مه كۆمیدی و موزیك ئامێزهكانه، سۆران عوسمان و كۆمپانیای سۆ ماركێتینگ به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كه‌ن، لاوك ئه‌بوبه‌كر وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر كاری بۆ کردووە.
شانۆگه‌رییه‌كه له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركووك نمایش ده‌كرێت، بڕیاره له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له ئه‌ڵمانیایش نمایش بكرێت.
دەرهێنەری شانۆی دواڕۆژەکانی بابلۆ : شوان کەریم
دوای نزیکەی ساڵێک پلاندان بۆ ئەم پڕۆژە شانۆییە، لە بەرواری 2021/12/15 ستافەکەمان چوونە هۆڵی پڕۆڤەوە. پلانەکە وا بوو کە 2022/2/1 دەست بە نمایشتەکەیان بکەن ، هەر بۆیە بە نووسراوی فەرمی، هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانیان بۆ ماوەی 25 ڕۆژ (2022/2/1 بۆ 2022/2/25) وەرگرت، بەڵام بە هۆی کۆمەڵێک گرفتەوە، ناچار بوون لە 2022/2/24 دەست بە نمایشەکەیان بکەن و بۆ ئەمەش بە زارەکی و هاوڕێیانە لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی ڕێک کەوتبوون.
بەپێی ستافی (دوا ڕۆژەکانی بابلۆ) لەژێر فشاری بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی رۆژی 23-03-2022 شانۆگەرێکە راگیرا.