سۆران عومەر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
987es (22).jpg

سۆران عومەر سەعید لە 12-12-1978 لە قەرەداغ لە دایکبووە.

ئەندام و سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بووە لە پەرلەمانی کوردستان.

سۆران عومەر بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە لە ئامار و ڕاگەیاندن. ڕاوێژکاری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە، و لە میدیاکانی ئەو حیزبە کاری کردووە.

سەرنووسەری ھەردوو گۆڤاری ڕێگا و ڕێگا مەگەزین بووە. خاوەنی کۆمپانیایەکی دابەشکردنی ڕۆژنامە و گۆڤار بووە.

سۆران عومەر خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە كارگێڕی و ئابووری بەشی ئامار.

‎لە 1992 تاکو 1995 خاوەنی تیپی شانۆی (هاملێت) بووە، لەناو ڕێکخراوی یەكێتی لاوانی دیموکرات.

‎لەساڵی ۱۹۹٥ ەوە چۆتە قوتابخانەی هونەری (کۆساری) لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی.

‎لەساڵی ۱۹۹۹ـ۲٠٠٠ بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی سلێمانی بزوتنەوەی یەکبوون بووە.

‎ئەندامی سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیان و سەرنووسەری ڕۆژنامەی (بێداری) بووە.

‎لەساڵی ۲٠٠٠_۲٠٠۱ سەرنووسەری گۆڤاری (مەئوا) بووە گۆڤارێکی وەرزی لێکۆڵینەوە بووە.

‎لەساڵی ۲٠٠٥ خاوەنی ئاژانسی کوردسان نیوز بووە.

‎خاوەنی کۆمپانیای (پەیپەر) بووە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەو لەساڵی ۲٠٠۷ سەرنوسەری گۆڤاری (ڕێگا) بووە.

‎ساڵی ۲٠۱۱ یەکێک لەهەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکانی ۱۷ ی شوباتی سلێمانی بووە.

‎لەساڵی ۲٠۱۲ بەرپرسی ئاژانسی (کۆمەڵ نیوز) بووە.

‎ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بووە.

‎ئەندامی بەڕێوەبردنی کەناڵی ئاسمانی (پەیام) بووە.

‎ساڵی ۲٠۱۳ـ۲٠۱۸ بۆتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە خولی چوارەم و سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ بووە.

‎ساڵی ۲٠۱۸ بۆ جاری دووەم بۆتەوە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەخولی پێنجەم و لەلیژنەی دارایی و سامانە سروشتیەکان بووە.

‎لەساڵی ۲٠۲٠ دەست لەئەندامێتی پەرلەمان دەکشێنێتەوە.

‎لە هەڵبژاردنی ۲٠۲۱ ی پەرلەمانی عێراق دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خولی پێنجەم


https://soranomar.krd/ku/