فەرهاد مستەفا
فەرهاد مستەفا ئەحمەد
لە ڕۆژی 03-05-1968 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
ئاستی خوێندن،شەشەمی ئامادەیی (بەسۆنگەی 2 برای پێشمەرگە بوون ئەو سەروەختە،بەهۆی ڕاوەدوونانی ڕژێمی بەعسی ئێراقی، بەخێزانەوە روو دەکەنە چیا) ساڵی 1995 یەکەم بابەتی ئەدەبی بڵاودەکاتەوە.
ساڵی 2000 یەکەم کورتە چیرۆک لە گۆڤاری(ئایندە) بڵاودەکاتەوە.
بۆ ئەم رۆژنامەو گۆڤارانەش بابەتی نووسیوە و بڵاوکردۆتەوە لەوانەش (ئایندە،ئەدەب و هونەر، کوردستانی نوێ، ڕۆژنامەی هەرێم،گۆڤاری هەنار،گۆڤاری ئەدەبی سەردەم، گۆڤاری نووسەر،گۆڤاری رامان،گۆڤاری گەلاوێژی نوێ،رۆژنانەی رۆژنامە، رۆژنامەی هەڵویست، رۆژنامەی ئالای ئازادی، گۆڤاری بانە ڕۆژ........)
هەروەها بەناوی (خوازراو).لەماڵپەرەکان بابەتی بڵاوکردۆتەوە.
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە،لقی سلێمانی خێزاندارە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە بە ناوەکانی (کۆڤی،بابۆ،کەزێ)
چاپکراوەکانی نووسەر
سەمای پەڵاشەکان 2002 کورتە چیرۆک
چیرۆکی کەسێک 2005 کورتە چیرۆک
تارماییەک لەبەر باراندا 2010 کورتە چیرۆک
پەراوێز 2010 چیرۆکی کورت
پیاوە ڕەقەلەکەی ژوورەکەمان 2012 چیرۆکی کورت
هەتا چاو بڕ بکات تاریکی 2015 چیرۆکی کورت