فەیزوڵڵا خورشید تۆماری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
66f2dc1d18e90.png

مامۆستا فەیزوڵڵا خورشید تۆماری ساڵی 1934 لە گوندی تۆماری سەر بە شاری کەرکووک لە دایكبووە، هەر لە تەمەنی 9 ساڵییەوە لە حوجرە چووەتە بەر خوێندنی ئایینی و پاشان بووەتە مامۆستای ئایینی.

لە ساڵی 1960 بووەتە مامۆستای سەرەتایی و لە ژیانی پیشەییشیدا كاری ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان و وشەسازیی كوردی كردووەو هەروەها خاوەنی چەند وتار و لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكراوەیە.

فەیزوڵڵا خورشید تۆماری چەندین داهێنان و وشەسازی لە زمانەوانی کوردی کردووە چ لە ژیانی ڕۆژانە و چ بە نووسین چالاکوانێکی گەورەبووە لە بواری بەرگیری کردن لە چەمکی ئازادی و بیروباوەڕەکەی کاریگەریی لەسەر بیرمەندانی ئیسلامی و کریستیان هەبووە، بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان زیاتر لە سەردەمی (عەبدولکەریم قاسم و ئەحمەد حەسەن بەکر) بوون.

دواتر هەندێک بڵاوکردنەوەی بابەتی لە ڕۆژنامەکان لە سەردەمی (سەدام حسێن) ساڵانی هەشتاکان قەدەغە کراون، بابەتەکانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و مێژوویی بوون، زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی و ئینگلیزی دەزانی، لە پەرتووکخانەکەی هەندێک لە قورئان و ئینجیل و تەورات و چەندین پەرتووکی ماوە، مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ 150 ساڵ پێش ئێستا 2023. 41 ساڵ مامۆستا بووە لە قوتابخانەکان.

مامۆستا فەیزوڵڵا خورشید تۆماری لەچەند مانگی رابردوودا كتێبخانە و ئەرشیفی تایبەتی خۆی پێشكەش بە ناوەندی كوردستان لە زانكۆی سلێمانی كرد بەمەبەست پاراستنی ، هەروەها بڕیاربوو لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دوای كۆتاییهاتنی پۆلێنكردن و تۆماركردنی كتێبخانەكەی، مەراسیمی تایبەتی بۆ ڕێكبخرێت بەڵام مەرگ رێگربوو لەبەشداریكردنی.

لە ڕۆژی 24-09-2024 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.

فەیزوڵڵا خورشید تۆماری و خوێندکارەکانی ساڵی 1960
فەیزوڵڵا خورشید تۆماری و خوێندکارەکانی ساڵی 1960