قادر حاجی عەلی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
000866.jpg

قادر حاجی عەلی، لە ساڵی 1955 لە سلێمانی لەدایکبووە.

کۆلێژی جیۆلۆجی تەواوکردووە، ساڵی 1980 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە، لە تەمەنی 28 ساڵی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی رەنجەدەرانی کوردستان.

ساڵی 1994 دەزگای زانیاریی یەکێتی دامەزراندووە.

ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە. ساڵانی 1998 بۆ 2000 کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە.

لە ساڵی 2009 لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکە لە جیابوونەوەیان لە یەکێتی راگەیاند و بزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند.

دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بەهۆی ناکۆکی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند.

قادری حاجی عەلی، دوو جار هاوسەرگیریی کردوە و خاوەنی سێ منداڵە.

لە 15-10-2020 تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دوای 27 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی 10-11-2020 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.