مانگرتنی ژمارەیەک کوردی سوید ساڵی 1982

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

هاوینی 1982

02231414.jpg

ئەم وێنەیە مێژووەکەی بۆ هاوێنی ساڵی 1982 دەگەرێتەوە ، کاتێك لە ناوەڕاستی مانگی شەشی ساڵی 1982 ، و لە ژێر دروشمی (بڕۆخێت ڕژێمی بەعسی ئێراق) بۆ ماوەیەك مانگرتنی خواردنمان دژی دەسەڵاتی فاشی بەعس لە گۆڕەپانی (سێرگلس تۆری)ی ناوەڕاستی شاری ستۆکهۆلم ساز کرد.

مانگرتنەکەمان دژی ڕاگواستنەوەی بە زۆرەملی و دێپۆرتکردنی خەڵکی هەندێك دەڤەری باشوری کوردستان بوو.

نوسراو و بەیانی دژە بەعس، بڵنگۆ، قوتوی هاوکاری کۆکردنەوە، بەڕە، بەتانی، لێفە، کیسەی خەو، کورسی ومێز، وێنەی گوندە ڕوخێندراوەکان و خەڵكە ڕاگوێزراوەکان و وێنەی قوربانیانی دڕندەیی بەعس بەشێك بوون لەو شتانەی ئەو ڕۆژانە لە بنکەی مانگرتنەکەمان بوون.

ڕیزی پێشەوەی وێنەکە، لە چەپەوە:

تەها باراوی، کۆکش عەسکەری، شێخ مەحمەدی سەرگەڵو و مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا.

ڕیزی پشتەوەی وێنەکە، لە چەپەوە:

جەبار ئەمین، ئاکۆ حاجی عەزیزی خەراجیانی، کاوە ئەمین، فازیل فەرج و شۆڕش عەلی عەسکەری.

پێم وایە وێنەگر کاك خەباتی شێخ جەناب بوو.

Bilden är från juni 1982 (hela 38 år sen), då vi på Sergels Torg hungerstrejkade mot Sadam Husseins regim och mot regimens tvångsförflyttningar och deportationer av den kurdiska befolkningen från sina byar och samhällen.

Som ni ser på banderollen så står det "Ned med Baath regimen i Irak". Tack och lov är den despotiska regimen borta, men det är långt till demokrati och ett rättvist samhälle.

På bild. Främre rad från vänster: Taha Barawi, Kokash Askari, Mohamad Sargaloi, Salam Abdulla.

Bakre rad från vänster: Jabar Amin, Ako Aziz, Kawa Amin, Fazil Faraj och Shoresh Ali Askari.[١]

  1. سەرچاوە:malmokurd