موتابچی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
76921251 .jpg

موتابچی ئەو كەسە بووە كە ( مووی ) بزنی لە ئیشەكەیدا بەكار ھێناوە و ( گوریس ) و ( قەیاسە ) و ( خەرار ) یان لێ دروستكردوە ، لەو خەرارەش، تورەكەی ئالیكی وڵاخ و كۆپان و خەرار كە بۆ توتن داگرتن و گواستنەوە لەلایەن قەتار چییەوە بەكار ھێنراوە .

ئەو ئامێرانەی موتاب چیەكان بەكاریان ھێناون ئەمانە بوون :

١ شانە : بۆ موو شیكردنەوە .

٢ مەندەف : ئامێری شیكردنەوەو گرێ لابردنی مووە، ئەمیش یاریدەدەری ڕستنی چەرخە، چوونكە موو دەكات بە گڵۆیەك كە بە ئاسانی بڕێسرێ .

٣ چەرخی موو ڕستن : ئەو ئامێرەیە كە موو دەڕێسێت و دەیكات بە بەن.

٤ خەڕەك : ئەم ئامێرە بەن ھەڵدەكاتە سەر لوولو بۆ پۆی شانەكە

ئەم پیشەیە زیاتر ھی ( دیان ) ە كانی سلێمانی بووە لەگەڕەكەكانی خۆیان كە بەری بەرەڵا بووە ، یان حەوشەی گەورەیان ھەبووە ئەم كارەیان تێدا كردوە .

سەرچاوە : ئەكرەمی سالحی ڕەشە، شەجەرەی بنەماڵەكانی سلێمانی، شەجەرەی موتابچی، سلێمانی نوێ ژمارە (26) ی ڕۆژی 03-06-2002