کاوە شێخ سەلام
شاعیر و نووسەر و لێکۆڵەری ئەدەبی کاوەی شێخ سەلام لەساڵی ١٩٦٦ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی خۆێندووە.
لەساڵی ١٩٨٧ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە.
لەسەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە خولیای شیعر و ئەدەبی هەبووە و دەستی بەخوێندنەوە ی دیوانەکانی بەردەست لەو سەردەمەی کردووە و تائێستا بەردەوامە.
لەساڵی ١٩٨٣ پەیوەندی بەڕیزەکانی خەباتی نەتەوایەتی کردووە و لەساڵی ١٩٨٦ تا ساڵی ١٩٨٩ لەناوچە ئازادکراوەکان ژیاوە و بە پەرجوو لەپڕۆسەی ئەنفال دەربازی بووە و زیندانی سیاسی بووە و چەندین ساڵ لەو پێناوەدا ئاوارەبووە .
دوو دیوانی شیعریی بەناوەکانی ( تەواری ئاسۆ ) لەساڵی ٢٠١٨ و ( پەیامی پاییز ) لەساڵی ٢٠٢۲ چاپ و بڵاوکردووەتەوە.
کەوێڕای دەقی ڕۆمانسی دەیان پارچە شیعری بۆ خۆشەویستی و بەرگری لە نیشتمان و کۆمەڵایەتی و ڕەخنەیی نوسیووە.
شیعر و نووسین و لێکۆڵینەوەکانی لەڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا بڵاو کراونەتەوە .
خاوەنی دەیان خەڵاتی ئەدەبی ناخۆی کوردستانە و بەشداری دەیان کۆڕ و ڤیستڤاڵی شیعری و دیداری ڕۆژنامەوانی و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کردووە .
کادری سەندیکاییە و ئێستا جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستانە .
بابەتە پەیوەستکراوەکان